نیسان 07, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نووترین زانیاری سەبارەت ب هەمیشەکرنا مامۆستایێن گرێبەست

نووترین زانیاری سەبارەت ب هەمیشەکرنا مامۆستایێن گرێبەست
باسنيوز:

جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرای کرد کە مامەڵەی بەھەمیشەییکردنی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لە کۆتایی کارەکانیدایە.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە مامۆستایان و کەرتی پەروەردە، ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانمان کرد و لەمیانی لێکۆڵینەوە لە پرسی دامەزراندنی بەھەمیشەیی مامۆستایانی گرێبەست،وەزیری پەروەردە پێی ڕاگەیاندین کە مامەڵەی بەھەمیشەییکردنی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لەتەواوبوندایە و بەمنزیکانە ڕەزامەندنی وەزارەتی دارایی لەسەر دەدرێت”.

گوتیشی: “ھاوکات وەزیری پەروردە ئەوەشی پێڕاگەیاندین کە مامۆستایانی وانەبێژ داتابەیسێکیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بۆ دروستکراوە و پەڕاویان لەسەرجەم پەروەردەکان بۆ کراوەتەوە ئەوەش چانسی بەگرێبەستکردن یان دامەزراندیان زیاتر دەکات”.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.