شوبات 24, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ناڤه‌رۆکا کۆمبوونا ناڤبه‌را نێچیرڤان بارزانی و دۆنالد ترەمپ 

ناڤه‌رۆکا کۆمبوونا ناڤبه‌را نێچیرڤان بارزانی و دۆنالد ترەمپ 

باسنيوز:

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانينى ئه‌مريكاى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌ تێكشاندنى داعش و پاراستنى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوەکدا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ویلاته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا گه‌لى كوردستانى به‌ گه‌لێكى مه‌زن وه‌سف كرد و گوتى: “ئێمه‌ قه‌رزارتانين، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى ئه‌مه‌ريكاى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌ تێكشاندنى داعش و پاراستنى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستان دووپات كرده‌وه‌”.

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/1/2020 له‌ داڤۆس سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا كۆبوونه‌وه‌ و دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و په‌ره‌پێدانيان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى هاريكاريى وزه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و دۆخى سووريا، تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ ناوى گه‌لى كوردستانه‌وه‌، سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆك ترامپ و ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه‌ بۆ پشتگيرييان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هێشتا تيرۆر له‌ ناوچه‌كه‌ مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌، بۆيه‌ گرنگه‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ئه‌ركه‌كانى به‌رده‌وام بێت.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ ڕاپه‌ڕينى نه‌وه‌د و يه‌كه‌وه‌ تا ئازاديى عێراق و قۆناغه‌كانى دواى ساڵى 2003 و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له‌ بنياتنانه‌وه‌ى عێراقى تازه‌ پێشكه‌ش كرد و خواستى هه‌رێمى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا له‌ بواره‌ جياكاندا نيشان دا.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.