ته‌مموز 15, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل هەولێر تمبێله‌كێ سێ كه‌س كوشتن  

ل هەولێر تمبێله‌كێ سێ كه‌س كوشتن  
رووداو – هەولێر

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، ”لە شەقامی نێوان هەولێر – کۆیە ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر لە سێ هاوڕێ دەدات و گیان لەدەست دەدەن. دوای رووداوەکەش شۆفێرەکە دەستگیرکراوە”.

نەهرۆ حەسەن، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ”کاژێر 11:00ی شەوی رابردوو (6-5-2019) ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هیۆندا تۆکسۆن بە خێراییەکی زۆر لە سێ کەس دەدات و هەرسێکیان گیان لەدەست دەدەن”.

نەهرۆ حەسەن دەڵێت: “رووداوەکە لە شەقامی نێوان کۆیە – هەولێر نزیک رێستۆرانی هایلاند روویداوە و ئەوانەیشی گیانیان لەدەستداوە هاوڕێی یەکدین و تەمەنیان لەنێوان 19 بۆ 20 ساڵە، دوای ئەوەی ویستوویانە لە شەقام بپەڕنەوە ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر لێیاندەدات و گیان لەدەست دەدەن”.

بەگوتەی نەهرۆ حەسەن ”شۆفێرەکە تەمەنی 20 ساڵە و دوای رووداوەکە دەستگیرکراوە و ئێستا لە بنکەی پۆلیسی راپەڕین پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە”.

هەر سێ گەنجەکە لە هەولێر بەیەکەوە پرسەیان بۆ دانراوە. پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو لە شوێنی پرسەی هەر سێ گەنجەکە رایگەیاند: “ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ناویان (یەحیا، لاوی و سیداد)ـە.

خۆشەوی ئیبراهیم، مامی یەکێک لەو گەنجەکانە (سیداد) بە رووداوی راگەیاند: “ئەوان لە منداڵییەوە بەیەکەوە بوون و دراوسێش بوون، دوای ئەوەی ماڵی یەکێک لەو گەنجانە دەچێتە گەڕەکی هەڤاڵان و ئەویش دەیەوێت سەردانی دوو هاوڕێکەی بکات، دواتر لە کاتی گەڕانەوەی دوو هاوڕێکەی ویستوویانە لەگەڵی بچنە ماڵەوە، بەڵام لەو کاتەی ویستوویانە لە شەقام بپەڕنەوە ئۆتۆمبێلێک لێیان دەدات و گیان لەدەست دەدەن”.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.