شوبات 26, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شانده‌كێ ئەمریکا و بریتانیا داخوازيێن هەرێمێ دگەهيننە کۆنگرێسێ ئەمریکا

شانده‌كێ ئەمریکا و بریتانیا داخوازيێن هەرێمێ دگەهيننە کۆنگرێسێ ئەمریکا

ه‌ولێر-KDP.info- 

سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگەیاند، شاندێكی كەسایەتییە مەسیحییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانیان كرد و بڕیاره‌ داواكاری و پێشنیار و بۆچونەكانمان بگەیەننە گەورەبەرپرسانی دەوڵەت و كۆنگرێسی ئەمەریکا.

(شوان شێخ ئه‌حمه‌د) بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ”ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه،‌ لیژنه‌كه‌مان پێشوازیی لە شاندێكی كەسایەتییە مەسیحییەکانی ئەمەریکا و بەریتاتیا كرد، کە یەکیان، (ڕاندی مایفیڵد)، هاوڕێی نیزیکی (دۆناڵ ترەمپ)، سەرۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئەمەریكا بوو.”

(شوان شێخ ئه‌حمه‌د) دەڵێ: ”لە كۆبونەوەمان له‌گه‌ڵ ئه‌و شاندەدا‌ داوای پشتگیریی سیاسی و مەعنەویمان بۆ گەلی كوردستان و هاوكاریی ئاوارەكان و بنیادنانەوەی ناوچەكانی مادەی 140ی دەستووری عیراق كرد، كە ئێستا بە خوێن و ئازایەتیی پێشمەرگە قاره‌مانه‌كان ئازاد كراون و ده‌پارێزرێن”

سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانى كوردستان دەشڵێ: ”ئەندامانی شانده‌كه‌ بەڵێنیان دا، داواكاری و پێشنیار و بۆچوونەكانمان بگەیەننە گەورەبەرپرسانی دەوڵەت و كۆنگرێسی ئەمەریكا.”

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.