ئایار 21, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شانده‌كی هەرێما كوردستانێ دێ سەره‌دانا بەغدا كت

شانده‌كی هەرێما كوردستانێ دێ سەره‌دانا بەغدا كت

وشه‌:

ڕاوێژكارێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر كێشەی مۆڵەتی هاوردە لە نێوان هەولێر و بەغدا سبەی كۆبوونەوەیەكی فراوان بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ سێشەم حەوتی ئایار، قاسم عەبدلوڕەحمان ڕاوێژكاری یاسایی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، بڕیارە سبەی شاندێكی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی ڕێكخستنی مۆڵەتی هاوردە سەردانی بەغدا بكەن.

ئەو ڕاوێژكارە یاساییە گوتی، لە پێناسی گومرگی بەشی زۆری كێشەكان چارەسەر كراوە و تەنها كێشەی مۆڵەت لە هێنانی هاوردە لە كاتەكانی ساڵ و ڕێكخستنی هەبوو بۆیە دەمانەوێت ئەو كێشەیە چارەسەر بكەین، چونكە ساڵانە چەند بەرهەمێك باجی دەخرێتەسەر یان هاوردەی قەدەغە دەكرێت، بەڵام لە هەرێمی كوردستان ڕێگە بەهێنانی دەدرێت.

زیاتر روونی دەکاتەوە، لە ئێستە هێنانی شیشی بیناسازی قەدەغەیە كەچی لە هەرێمی كوردستان دوای مانگێكی تر هێنانی كەمدەكرێتەوە یان باجی دەخرێتەسەر ئەوەیش وایكردووە جیاوازیی و ناڕوونی هەبێت لە جێبەجێكردنی بڕیارەكان لە بەشێكی زۆری هێنانی كەلوپەل.

قاسم عەبدولڕەحمان دووپات لەوە دەکاتەوە، بازرگانی عێراق پێوەستن بە یەك ڕەسمی گومرگی و دەبێت بۆ هەرێمی كوردستانیش هەمان ڕەسمی گومگری هەبێت و لە مانگی ئاداریش كۆبوونەوەیەكمان كرد لەسەر ئەو بابەتە، بەڵام نەگەیشتین بەهیچ ئەنجامێك بۆیە پێویستە سبەی بڕیاری لەسەر بدرێت.

هەرێمی كوردستان و عێراق دوای پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ئێستە لە بەشێكی زۆری كێشە سیاسی و بازرگانییەكان لەگەڵ یەكتر ڕێكەوتوون.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.