كانونی یه‌كه‌م 14, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆك بارزانی پێشوازيا بالیۆزێ ڤاتیكان ل عێراقێ دكت

سەرۆك بارزانی پێشوازيا بالیۆزێ ڤاتیكان ل عێراقێ دكت

باسنيوز:

سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە ئاڵبێرتۆ مارتین ئۆرتێگا، باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10/11/2019، سه‌رۆك بارزانى پێشوازی له‌ ئاڵبێرتۆ مارتین ئۆرتێگا كرد، لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق سوپاسی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و ڕایگەیاند ئەوەی پێشمەرگە ئەنجامی دا كارێك بوو بۆ هەموو مرۆڤایەتی، هەروەها پێزانینشی هەبوو بۆ خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا ئاوارە و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانیان پاراست و دەرگەیان بۆ كردنەوە.

لە بەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكان و ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خەڵك لە بەغدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها جەخت لە ڕەوایەتیی داواكاریی هاووڵاتییان و خۆپیشاندانی ئاشتییانە كرایەوە و هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە توندوتیژی جا لە هەر لایەك بێت، كێشەكانی عێراق قووڵتر دەكاتەوە.

پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڤاتیكان تەوەرێكی دیكه‌ى ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.