ئه‌یلول 22, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆك بارزانی و وەزیرێ دەرڤه‌يێ توركیا كۆمبوون

سەرۆك بارزانی و وەزیرێ دەرڤه‌يێ توركیا كۆمبوون

رووداو – هەولێر

رۆژی (دووشەممە 10ـی 6ـی 2019) لە شاری هەولێر سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد. ئەوەش یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیانە دوای گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان.

وەزیری دەرەوەی توركیا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و جەختی لە پێگەی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی و بایەخی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان كردەوە.

بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، هەردوولا لەسەر پەرەپێدانی ئەوە پەیوەندییانە هاوڕابوون. هەروەها وەزیری دەرەوەی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ بەشداریكردن لە ئاوەدانكردنەوەی موسڵ و ناوچەكانی دیکە نیشانداوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوا پێشهاتەكانی ناوچەکە تاوتوێکراون.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.