نیسان 07, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سه‌قاناسى:سبه‌ى ل سه‌نته‌رێ باژێران به‌فر دێ بارت 

سه‌قاناسى:سبه‌ى ل سه‌نته‌رێ باژێران به‌فر دێ بارت 

وشه‌:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرای کرد، سبه‌ی له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كان به‌فر ده‌بارێت و ته‌واوی ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌.

سبه‌ی له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌فر ده‌بارێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی شوبات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشبینیكردنی بۆ سبه‌ی پێنجشه‌م ئاشكرای كردووه‌، سبه‌ی له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌فر ده‌بارێت.

كه‌شناسی ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، به‌فربارینه‌كه‌ ته‌واوی شار و شارۆكه‌كان و ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌. به‌فربارینه‌كه‌ له‌ دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات و له‌ شه‌و كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ و مه‌ودای بینین سێ كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، سبه‌ی له‌ شاری كه‌ركووكیش به‌فر ده‌بارێت و نزمترین پله‌ی گه‌رمی له‌و شاره‌ ده‌گاته‌ -2 و به‌رزترینیش ده‌گاته‌ سێ پله‌.

ئه‌و پێشبینییه‌ی كه‌شناسی له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌ی ڕووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، دوو ڕۆژی ڕابردوودا له‌ چه‌ندان شوێنی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نراوه‌.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.