كانونی یه‌كه‌م 09, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سبەی مووچێ 13 وەزارەت و دەستەيان دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن

سبەی مووچێ 13 وەزارەت و دەستەيان دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن

وشه‌:

بڕیارەی سبەی مووچەی پێنج وەزارەت و هەشت دەستە دابەش بكرێت و ڕۆژی پێنجشەم كۆتایی بە مووچەی وەزارەتەكان دێت و تەنیا سەرۆكایەتییەكان و خانەنشینی دەمێنێت.

ئەمڕۆ سێشەم 18ـی حوزەیران، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، سبەی مووچەی وەزارەتی پلاندانان و گواستنەوە و گەیاندن و شارەوانی و گەشتوگوزار و كشتوكاڵ و ئاودێری و وەزارەتی كارەبا دابەش دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، سبەی مووچەی دەستەكانی وەبەرهێنان و دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی چاككردن و پاراستنی ژینگە و دەستەی دەستپاكی و دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و دەزگای مین و دیوانی چاودێری دارایی دابەش دەكرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشكەوتی مووچە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.