كانونی یه‌كه‌م 10, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

رێژا گەشتکرنا وه‌لاتیێن هەرێما کوردستانێ بۆ تورکیا 70% كێمبوويه

رێژا گەشتکرنا وه‌لاتیێن هەرێما کوردستانێ بۆ تورکیا 70% كێمبوويه
باسنيوز:

دوای هێرشی شەڕی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان کەمتر بۆ تورکیا گەشت دەکەن و یاریدەدەری کۆمپانیایەکی گەشتیاریش دەڵێت لەو کاتەوە ڕێژەی گەشتی هاووڵاتییانی هەرێم بۆ تورکیا بۆ 60 و 70٪ کەمی کردووە.

دیدار عەبدولڕەحمان، یاریدەدەری كۆمپانیای VISATAی گەشتیاری لە هەولێر بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “سەرەڕای ئێستا بەرەو زستان دەڕۆین و بەگشتی گەشتكردن كەمی كردووە و بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما لە توركیا، بەڵام هاتوچۆیش هەر هەیە و تایبەت بە مەبەستی چارەسەریی نەخۆشی، بەڵام ئەو كەسانەی سەردانی كۆمپانیا دەكەن، یەكەم شت دەپرسن ئەگەر ترانزلێت بۆ ئەورووپا و وڵاتانی عەرەبی بێت سەفەر دەكەین و گەر بۆ توركیا بێت، ئامادە نین لە توركیا دابەزین بە توركیادا بڕۆین و ئەمەش زۆر كاریگەریی هەبووە لەسەر گەشتكردنی هاووڵاتیانی كورد بۆ توركیا”.

گۆتیشی: “بەگشتی ئێستا هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كەمتر سەردانی توركیا دەكەن، بەتایبەت دوای ئەوەی هاووڵاتیان بایكۆتی كەرەستەی توركییان كردووە، ئێستا گەشتیاران لەجیاتی توركیا بە رێژەیەكی باش سەردانی وڵاتە ئاسیاییەكان دەكەن، پار لە هەمان وەرز گەر ڕۆژانە 100 گەشتیار سەردانی توركیایان كردبێت، ئێستا كەمی كردووە بۆ 50 گەشتیار و ئەمەش دوای ئەوە هات كە توركیا هێرشی كردە سەر رۆژئاوای کوردستان”.

ئەوەشی خستە ڕوو: “پێشتر داوای ژمارەیەكی زۆر ڤیزای توركیامان دەكرد، بەڵام ئێستا رێژەکە 60 بۆ 70 % كەمی كردوو و بەشێكی زۆر پەیوەندیی بە بایكۆتی كەرەستەی توركیەوە هەیە و بەشێكی هاووڵاتیان ترسیان هەیە سەردانی توركیا بكەن، بەهۆی ئەوەی توركیا كێشەیان بۆ دروست دەکات”.

لەمبارەوە نادر رۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “كاری سەرەكیی ئێمە لە دەستەی گەشتوگوزار هێنانی گەشتیارە بۆ كوردستان، بەڵام بەگشتی لەم وەرزەدا سەردان و هاتوچۆی گەشتیاران لەسەر ئاستی جیهان كەمە و بەتایبەت لەم دوو مانگەدا”.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.