كانونی یه‌كه‌م 09, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

رۆژنامەیەك: حەشدا شەعبی بۆ لێدانا سعوودیە دئێته‌ ئامادەكرن

رۆژنامەیەك: حەشدا شەعبی بۆ لێدانا سعوودیە دئێته‌ ئامادەكرن

وشه‌
قەتەر 100 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی دەداتە هێزەكانی حەشدی شەعبی و بەڵێنی ئەوەشی پێ دەدات كە لەكاتی كردنەوەی بەرەیەكی جەنگ لە دژی سعوودیە لە سنوورەكانی عێراقەوە ملیارێك دۆلاریان پێ بدات.

بەپێی رۆژنامەی “عوكاز”ی سعوودیایی، ئێستە هەریەك لە رێكخراوی قاعیدە و ئیخوانەكان و حوسییەكان و حزبوڵا هەوڵی لێدانی بەرژەوەندییەكانی سعوودیە و وڵاتانی كەنداو دەدەن، راشی گەیاند كە لەو ناوەشدا كاردانەوەی سعوودیە و وڵاتانی كەنداو لەبەرامبەر پێشێلكاریەكانی قەتەر توند و یەكلاكەرەوە بووە.

ئاماژەی كرد، گرێی خۆبەكەم زانین و هەژاری سیاسیی حكوومەتی قەتەر وای كرد كە ئەو پاشەكشە نەكات لە هەڵوێستەكانی و هەوڵی باشتركردنی پێوەندییەكانی بدات، بەپێچەوانەوە ئەو رووی لە لایەكی تر كرد و رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ دەوروبەرەكەی هەڵبژارد، بەتایبەتی بۆ بەدی هێنانی خەونەكانی لە وەرگرتنەوەی رۆڵی سەركردایەتیكردنی دنیای عەرەبی لە سعوودیە.

بەپێی رۆژنامەكە حكوومەتی قەتەری بەرەو خۆكوشتنی سیاسی دەچێت لە رێگەی هەڵسوكەوتەكانی بە وەستانی بە دژ بە پڕۆژەكانی سعوودیە لە رێگەی بانگەشەكردنی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی و پاڵپشتیكردنی بۆ جیابوونەوە لە حكوومەتی فەلەستین و پاڵپشتیكردنی شیعەكان لە بەحرێن.

روونی كردەوە كە هەروەها قەتەڕ سوودی لە پێگەی خۆی لەناو وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو وەرگرت بۆ دزە پێكردنی زانیاری لەبارەی هەڵوێستی ئەنجوومەنەكە لە بەرامبەر ئێرانەوە.

رۆژنامەكە ئەوەشی دووپات كردەوە كە قەتەر پاڵپشتی لە ئۆپۆزسیۆنی وڵاتانی كەنداو دەكات و لە راگەیاندنەكان كەنالەكانی خۆیانی بۆ كردوونەتەوە، بێجگە لە دیاریكردنی پاڵپشتیی ساڵانەی دارایی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سعوودیە، جیا لەوەی 100 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی داوەتە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە عێراق و بەڵێنی ئەوەشی پێ دەدات كە لەكاتی كردنەوەی بەرەیەكی جەنگ لە دژی سعوودیە ملیارێك دۆلاریان پێ بدات.

سەرچاوە: سكای پرێس

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.