كانونی دووه‌م 26, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

به‌لاڤكرنا مووچێ فەرمانبەران هاته‌ راگەهاندن

به‌لاڤكرنا مووچێ فەرمانبەران هاته‌ راگەهاندن

وشه‌:
بڕیارە كۆتایی ئەو هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بکرێت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پارەی فرۆرشتنی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی گەڕاوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم سێی كانوونی یەكەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست “وشە” كەوتووە، ڕۆژی پێنجشەم پێنجی كانوونی یەكەم، دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ.

پارەی فرۆشتنی نەوتی مانگی ڕابردووی خستووەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری
لە زانیارییەكان هاتووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پارەی فرۆشتنی نەوتی مانگی ڕابردووی خستووەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوای تەنگژەی دارایی پشت دەبەستێت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.