ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پشكنينه‌ك دوو سالان زووتر شێرپەنجا سنگى ئاشكه‌را دكه‌ت

پشكنينه‌ك دوو سالان زووتر شێرپەنجا سنگى ئاشكه‌را دكه‌ت

وشه‌:

شێرپەنجەی مەمك یەكێكە لە جۆرە بڵاوەكانی شێرپەنجە لە ژندا، توێژەران توانیان شیكردنەوەیەكی ساكاری خوێن پەرە پێ بدەن، دەتوانرێت لەو رێگەیەوە پێش دوو ساڵ لە دەستنیشانكردنی حاڵەتەكە دەركەوتنی لە داهاتوودا ئاشكرا بكرێت.

وەك رۆژنامەی “ئیندیپێندنت”ی بەریتانی باسی كردووە، توێژەران گەیشتوون بە پەرەپێدانی جۆرە شیكردنەوەیەكی خوێن، سەرنج دەخاتە سەر رێژەی شەش جۆر پرۆتین لەناو خوێندا، كە ئەگەری هەیە پێش دوو ساڵ لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك بەرزی و نزمی لە ئاستی ئەو پرۆتینانە بەدی بكرێت، بەوەش دروستبوونی حاڵەتەكە لە داهاتوودا ئاشكرا دەكات.

توێژەران دەڵێن، دەكرێ ئەو پشكنینە بكرێتە بنەمایەك بۆ پشكنینی هەموو ئەو ژنانەی ئامادەیی بۆماوەییان بۆ تووشبوون بەو جۆرە شێرپەنجە یان تۆماری خێزانی تووشبوونیان هەیە، ئەوەش بۆ مسۆگەری دەستنیشانكردن و دۆزینەوەی چارەسەری لە قۆناغێكی زۆر زوودا.

شێرپەنجەی مەمك تووشی یەكێك لە هەر هەشت ژن دەبێت، دووەم هۆكاری مردنە لە ژنان، تووشی شانەكانی مەمك دەبێت و لەوێوە خانە شێرپەنجەییەكان دەچنە ناو خوێن و كۆئەندامی لیمف و بەشەكانی تری لەش، هەموو گرێیەكی مەمك شێرپەنجەیی نییە، بەگشتی نابێتە هۆی گیانلەدەستدانی تووشبووەكە، بەتایبەتی لە كاتی ئاشكراكردنی لە قۆناغێكی زوودا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi