ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

باشترینێ جیهانێ پشكداريێ د مۆندیالێ دا ناکه‌ت

باشترینێ جیهانێ پشكداريێ د مۆندیالێ دا ناکه‌ت
رووداو دیجیتاڵ

لە ژیانمدا هەرگیز وازم نەهێناوە بەڵام دەبێت بیر لە تیپەکە بکەمەوە کە وەک هەمیشە کردوومە بۆیە عەقڵ پێمدەڵێت شوێنەکەم بۆ کەسێک جێبهێڵم کە بتوانێت یارمەتی گروپەکەمان بدات، بۆ ئەوەی مۆندیالێکی باش دروست بکات. سوپاس بۆ هەموو پەیامە پشتگیرییەکانتان.

ئەمە دوایین پەیامی کەریم بنزیما، ئەستێرە و گۆڵکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا و باشترین یاریزانی جیهانە، بەر لەوەی ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی بکات و بێبەشبوونی لە مۆندیالدا رابگەیێنێت.

بنزیما لە مەشقەکانی رۆژی شەممەی هەڵبژاردەی فەرەنسادا تووشی پێکانبوو، جیهان هەر زوو کەوتە راراییەکی زۆرەوە و هاندەرانی فەرەنساش دەستیان لەسەر دڵیان بوو، بەڵام لە کۆتاییدا لە درەنگانی شەودا هەواڵە ناخۆشەکە گەیشت و فەرەنسا بەفەرمی بەهۆی تووشبوونی بە پێکان لە ماسوولکەکانی رانی چەپیدا، دوورخستنەوەی بنزیمای لە مۆندیال راگەیاند.

مۆندیالی 2022 هەلێکی گەورەبوو بۆ کەریم، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە تواناکانی بخاتەوە خزمەتی وڵاتەکەی و وەک ئەوەی خۆیشی پێشتر رایگەیاندبوو، لە مۆندیالدا پێشانی دەدات کە بۆچی شایستەی باڵۆن دۆر بوو، بەڵام خەونی کەریم و هاندەرانی لێس بلوس بۆ بینینی ئەستێرەکەی ریال مەدرید لە مۆندیالدا نەبووە راستی، بەتایبەتیش کە بنزیما بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ ڤالبوێنا بەشداریی لە مۆندیالدا نەکرد و ماوەیەکی زۆربوو لە هەڵبژاردەکە دووربوو.

پێکانی بنزیما هەلێکی گەورەیە بۆ ئۆلیڤێ ژیرۆ بۆ ئەوەی بە تۆمارکردنی تەنیا دوو گۆڵی دیکە ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ تێری هێنری، گۆڵکاری مێژوویی فەرەنسا یەکسانبکاتەوە کە خاوەنی 51 گۆڵە.

فەرەنسا لەکاتێکدا بنزیمای لەدەستدا کە پێشتر پۆگبا، کانتێ، پێرسنێل کیمبێپێ و کریستۆف ئێنکونکوشی بەهەمان هۆکارەوە لەدەستدا، بۆیەش فەرەنسا قوربانیی یەکەمە لە مۆندیالی قەتەردا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi