ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زانکۆیەکا ئەمریکی: دووگیانبوونا خانمان ل تەمەنێ بچووکدا مەترسیدارە

زانکۆیەکا ئەمریکی: دووگیانبوونا خانمان ل تەمەنێ بچووکدا مەترسیدارە
رووداو دیجیتاڵ

پزیشکانی منداڵبوون و تەندروستیی گشتی لە زانکۆی ماریلاندی ئەمریکی دەڵێن، دووگیانبوونی خانمان لە تەمەنی بچووکدا کاریگەریی نەرێنی لەسەر خۆیان و کۆرپەکانیان دروستدەکات.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری دامەزراوەی پزیشکیی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە و دەریدەخات کۆرپەی خانمانی دووگیانی تەمەن 14 بۆ 17 ساڵ بەراورد لەگەڵ خانمانی تەمەن 18 بۆ 20 ساڵ سێ ئەوەندە زیاتر تووشی کێشە تەندروستییەکان دەبن.

توێژەران 90 هەزار تۆماری منداڵبوونیان بەکارهێنا کە تەمەنی دایکەکان لەنێوان 14 تاکو 20 ساڵی دەبوو، دەرکەوت زۆرینەی خانمە دووگیانە هەرزەکارەکان کۆرپەکانیان بەناکامی لەدایکدەبن یاخود بە نەشتەرگەری منداڵیان دەبێت، بەجۆرێک 56٪ـی بەشداربووان پێشوەختە کۆرپەکانیان لەدایک دەبوو، هەروەها 32٪ـی بەشداربووان پێویستییان بە نەشتەرگەریی منداڵبوون دەبوو.

توێژینەوەکە ئەوەش پشتڕاستدەکاتەوە خانمانی دووگیانی تەمەن 14 بۆ 17 ساڵ بە رێژەی 22٪ پێویستیان بە نەشتەرگەریی منداڵبوون دەبێت، بەڵام خانمانی تەمەن 18 بۆ 20 ساڵ بە رێژەی 20٪ دووچاری نەشتەرگەریی منداڵبوون دەبنەوە.

پرۆفیسۆر کاترین گودمان، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و پسپۆڕی تەندروستیی گشتی لە زانکۆی ماریلاندی ئەمریکی دەڵێت: ”منداڵی ناکام مەترسی ناڕێکییەکانی پەستانی خوێن، تەندروستی دەروونی، کێشەکانی کۆئەندامی هەناسەیان زیاترە.”

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، دایکانی تەمەن هەرزەکار لەماوەی دووگیانی زیاتر دووچاری نەخۆشییەکانی منداڵدان، ناڕێکی هۆڕمۆن و هەوکردنەکان دەبنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi