ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

میسریا بۆچی تەرمێن خۆ مۆمیا دكرن؟

میسریا بۆچی تەرمێن خۆ مۆمیا دكرن؟

وشه‌:

شارەزایانی بەریتانی دەڵێن، باوەڕی كۆن بەوەی مەبەستی میسرییە كۆنەكان لە مۆمیاكردنی تەرمەكانیان بۆ پاراستنی شێوەی مرۆییان بووە، هەڵەیە، دووپاتیان كردەوە كە ئەوە هۆكاری راستەقینەی مۆمیاكردن نەبووە، وەك رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی باسی كردووە.

شارەزایانی بەریتانی دەڵێن، پاڵنەری راستەقینەی میسرییەكان بۆ ئەو كارەیان، گۆڕینی تەرمی مردووەكان بووە بۆ ئەو شێوەیەی خواوەندەكان قبووڵی دەكەن، بۆیە مەبەستی ئەوان ئەوە بووە مردووەكان ئەو شێوەیە وەربگرن كە خواوەندەكان دەیانەوێت، نەوەك پارێزگاریكردن لە رووخساری دەرەوەیان.

كامبل برایس، زانای شارەزا لە كاروباری میسری كۆن دەڵێت، ئەو بیرۆكەی پێشتر هەبووە، بەوەی مەبەست لە مۆمیاكردنی تەرمەكان لای میسرییەكان بۆ پاراستنی تەرمەكان بووە وەك خۆی، راست نییە، ئێمە بەو ئەنجامە گەیشتین كە مەبەست لەو كارە قبووڵكردنیانە لەلایەن خواوەندەكانەوە.

برایس دەڵێت، لە كۆندا كە وێنەی فۆتۆگرافی و ئاوێنە نەبووە، خەڵكی نەیاندەزانی رووخساریان چۆنە، بۆیە شێوەی رووخساریان لا زۆر گرنگ نەبووە، بیرۆكەی پەیكەر و هونەری پۆرترێتیش لە كۆندا زۆر لەوەی ئێستە جیاواز بووە، هاوكات ئەو بۆچوونە هەڵەش لەبارەی مەبەستی مۆمیاكردن كە بڵاوە، بۆ هەستی ئیستیعماریی زانایانی شوێنەوارناسی كۆن دەگەڕێتەوە، بە گرنگیدان بە رووخساری دەرەوەی كەسەكان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi