كانونی دووه‌م 29, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

راهێنەره‌كێ به‌رێ يێ بارسێلۆنا دبتە راهێنەرێ عێراقێ

راهێنەره‌كێ به‌رێ يێ بارسێلۆنا دبتە راهێنەرێ عێراقێ
رووداو دیجیتاڵ

راهێنەرێکی ئیسپانی کە پێشتر لە یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا کاریکردووە، بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق گەیشتە بەغدا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت ” بەرەبەیانی رۆژی شەممە دەستەیەکی راهێنەرانی ئیسپانیا بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق گەیشتە بەغدا، لەنێویاندا خیسوس کاساس، وەک راهێنەری یەکەم، ئەلیخاندرۆ ڤارێلا لۆپێز، یاریدەدەری راهێنەر، سلڤادۆر رۆمێرۆ، یاریدەدەری سێیەمی راهێنەر، خاڤێر سانچێز، راهێنەری توانای جەستەیی، یاگۆ راما لۆپێز، بەڕێوەبەری کارەکانی راهێنەرەکە.

دەستەی راهێنەران، دوو کەسیان لە ئیسپانیا ماون، یەکێکیان پابلۆ گراندێز، کە یاریدەدەری دووەمی راهێنەر و شرۆڤەکاری یارییەکانە، ئەوەی دیکەشیان میگێل ئانخێل گۆنزالێسە، کە راهێنەری گۆڵپارێزانە.

ئەم دەستەی راهێنەرە ئیسپانییە، ئەمڕۆ لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە بە‌غدا، لەگەڵ هەموو فیدراسیۆنەکە کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆی کۆتایی لەبارەی وەرگتنی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق بکەن لەلایەن راهێنەرە ئیسپانییەکەوە.

خیسوس کاساس، لە دایکبووی شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیایە و تەمەنی 49 ساڵە، لە 2003ـەوە لە نێو جیهانی تۆپی پێدا وەک راهێنەر کاردەکات، پێشتر لە 2010 وەک شرۆڤەکاری یارییەکان لە دەستەی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنادا کاریکردووە، لە 2014 تاوەکو 2017 بەهەمان پۆست لە یانەکەدا کاریکردووەتەوە.

ساڵی 2015 کە بارسێلۆنا نازناوی چامپیۆنزلیگی بردەوە، کاساس یەکێک بوو لە ئەندامانی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا، کە لویس ئێنریکی راهێنەر بوو.

لە یانەی واتفۆردی ئینگلیزی وەک یاریدەدەری راهێنەر کاریکردووە، لە هەڵبژاردەی ئیسپانیاش یاریدەدەری لویس ئێنریکی و رۆبێرتۆ مۆرینۆ بووە لە مەشقدانەوەی هەڵبژاردەکەدا.

هەڵبژاردەی عێراق، لەژێر سەرپەرشتی رازی شنێشل خۆی بۆ دوو یاریی دۆستانە ئامادەدەکات کە بەرامبەر هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی مەکسیک و ئیکوادۆر ئەنجامیاندەدات.

عێراق دەیەوێت بەهێزەوە خۆی بۆ جامی کەنداوی 25 ئامادەبکات، کە ساڵی داهاتوو یارییەکانی لە بەسڕە بەڕێوەدەچن و ئامانجی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، رکابەریکردنە لەسەر بردنەوەی ئەو نازناوە.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi