شوبات 08, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وه‌تسئاپ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ به‌كارهێنه‌رانی زیادده‌كات

وه‌تسئاپ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ به‌كارهێنه‌رانی زیادده‌كات

K24-هه‌ولێر:

ئه‌پلیكه‌یشنی وه‌تسئاپ كار له‌سه‌ر زیاددكردنی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌نجمدانی راپرسی “پۆل” ده‌كات.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری “WABetaInfo”، ئه‌پڵیكه‌یشنی وه‌تسئاپ كه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیای (مێتا) یه‌ كار له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌كات به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی كه‌ له‌ ئێستادا له‌ پێشبڕكێیه‌كی تووندایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌پڵیكه‌یشنی تێلێگرام.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ له‌ ئێستادا وه‌تسئاپ هه‌وڵ ده‌دات تایبه‌تمه‌ندی “ئه‌نجامدانی راپرسی” بۆ گرووپ چاته‌كان زیادبكات. تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ زیاتر له‌ سوودی ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌دا ده‌بێت كه‌ بۆ مه‌رامی بازرگانی “بزنیس” ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ به‌كارده‌هێنن.

ئاماژبه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، ئه‌ندامانی نێو گرووپ چاته‌كان ته‌نها ده‌توانن رای خۆیان ده‌رببڕن له‌رێگه‌ی راپرسییه‌كه‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ راپرسییه‌كه‌ش ئه‌نجام ده‌دات ده‌توانێت تا 12 بژادره‌ بۆ ئه‌ندامانی گرووپ به‌رده‌ست بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌یه‌وه‌ بتوانن وه‌ڵامی پرسیار، داوا و پێشنیاره‌كان بده‌نه‌وه‌.

تا ئێستا كۆمپانیای مێتا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه‌ و، له‌ كاتی ئێستادا له‌ژێر تێستكردندایه‌، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا كۆمپانیه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ بۆ واتسئاپ رابگه‌یه‌نێت.

س.س

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi