ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زه‌لامه‌كێ فەرەنسی بەلەمه‌كێ دروست دکت و گەشته‌كا سێ سالى بۆ وه‌ڵاتێن جیهانێ پێ دکت

زه‌لامه‌كێ فەرەنسی بەلەمه‌كێ دروست دکت و گەشته‌كا سێ سالى بۆ وه‌ڵاتێن جیهانێ پێ دکت
رووداو دیجیتاڵ

هاووڵاتییەکی فەرەنسی بەلەمێکی بچووک بە دەستی خۆی دروستدەکات و لە ماوەی سێ ساڵیشدا بە بەلەمە سادەکەی بەشێکی زۆری جیهان دەگەڕێت.

یان کوێنێت، هاووڵاتیی فەرەنسی دوای ئەوەی بەلەمێکی چوار مەتری دروستکرد لە ئایاری 2019 لە پورتوگالەوە دەستی بە گەشتە تەنیاییە دەریاییەکەی کرد بە ئامانجی گەڕان بە جیهاندا و لە 2ی ئابی ئەمساڵدا بە سەلامەتی کۆتایی بە گەشتەکەی هێنا و لە ناوچەی تربۆردن لە رۆژئاوای فەرەنسا بە نیشتمانەکەی شاد بووەوە.

ئەو هاووڵاتییە فەرەنسییە دەڵێت، “ئەم کارەم نەکرد لەبەر ئەوەی ریکۆردەکان بشکێنم؛ تەنیا ئامانجم ئەوە بوو کە کاتێکی خۆش بەسەرببەم. بیرۆکەی ئەوەم نییە کە ریکۆرد بشکێنم و ناوێک بۆ خۆم پەیدا بکەم. تەنیا دەمەوێت کاتێکی خۆش بەسەرببەم.”

کوێنێت دەڵێت، دروستکردنی بەلەمەکەی 4000 یۆرۆی تێچووە و هیچ ئامێرێکی تەکنەلۆژیایی و مۆبایلیشی تێدا نییە. باس لەوەش دەکات، لە هەندێک شوێن رووبەڕووی ئاستەنگی جیددی بووەوە.

هاووڵاتییە فەرەنسییەکە باسی لەوەش کرد، “چرکەساتی زەحمەتی تێدا بوو. زریانی بەهێز هەبوو. کاتێک زەریای هیندیم تێپەڕاند کارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام دواجار توانیم بەسەر ئاستەنگییەکاندا زاڵ بم.”

لە گەشتەکەیدا، کوێنێت زیاتر لە 45 هەزار کیلۆمەتری بڕیوە و بۆ ماوەی 270 رۆژ لەنێو دەریادا بووە و تەنیا لە چەند دوورگەیەکی بچووکی جیهاندا وەستاوە و ماندووبوون و تەنیایی خۆی رەواندووەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە دەڵێت، گەشتەکەی زووتریش تەواو دەکرد، ئەگەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووایە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi