نیسان 20, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هنده‌ك كاریگەريێن كۆرۆنايێ هه‌تا پشتى ساڵه‌كێ بەردەوام دبن

هنده‌ك كاریگەريێن كۆرۆنايێ هه‌تا پشتى ساڵه‌كێ بەردەوام دبن

وشه‌:

ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك دێوەزمەیەك لە كۆتای 2019 لە ووهانی چینەوە سەری هەڵدا، بەرە بەرە لە دنیا بڵاو بووەوە و بووە یەكێك لە بكوژترین پەتاكانی دنیا لە سەردەمی نوێ، تا ئێستەیش لە بازدان و تووشكردنی مرۆڤ بەردەوامە، پزیشكێك باسی ئەوە دەكات كە دوای چاكبوونەوەیش مرۆڤ پێویستی بە پشكنین هەیە بەهۆی كاریگەرییە درێژخایەنەكانی.
تیرەی دەلتا كە لە نیوەی دوووەمی ساڵی رابردوو بڵاو بووەوە، مەترسیدارترین بوو
د. ئەندرێ زڤۆنكۆڤ، شارەزای نەخۆشییە گوازراوەكان دەڵێت، هەندێك نیشانەی تووشبوون بە كۆرۆنا دوای چەند مانگ بۆ ساڵێك دەردەكەون، تیرەی دەلتا كە لە نیوەی دوووەمی ساڵی رابردوو بڵاو بووەوە، مەترسیدارترین بوو.

روونی كردەوە، ئەو تیرە زۆر كەسی لەناوبرد، جیا لەوە كاریگەرییەكی گەورەی وەك چەند نیشانەیەك لەسەر تووشبووانی جێهێشت، لەوانە لەسەر لوولەكانی خوێنی ئەندامانی لەش، لەوانیش سییەكان، چونكە سییەكان مەبەستی سەرەكی ئەو ڤایرۆسە بوون، و بەپێی سروشتیشیان بەركەوتەیان لەگەڵ جۆرە جیاوازەكانی ڤایرۆسەكان هەیە.

ئەو شارەزایە دەڵێت، لە دوای سییەكان كاریگەری ڤایرۆسەكە دەگەیشتە ئەندامەكانیتری لەش، وەك مێشك و جگەر و گورچیلەكان و تەنانەت دڵیش، بۆیە مانەوەی بەشێك لەو كاریگەرییانەی دوای ساڵێك لە تووشبوون بەردەوامی هەبووە، بە شێوەی یانەسیب لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر.

ئەو پزیشكە پێی وایە ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون، پێویستە ماوە ماوە پشكنینی بۆخۆیان بكەن، بۆ ئاشكراكردنی كاریگەرییە درێژخاینە جیاوازەكانی بەسەر ئەندامانی لەشی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi