چ ده‌م يێ باشه ئاڤێ بده‌يه زارۆكى؟
کوردستان TV
ئاو بۆ جه‌سته‌ی مرۆرڤ زۆر پێویست و گرنگه، بۆ دهبَی رۆژانه مرۆڤ ئاو بخواته‌وه، چونكه هۆكارێكی گرنگه بۆ كاراكردنی كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن،بۆمنداڵیش زۆر گرنگه.
“د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن”، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له باره‌ی پێدانی ئاو به مناڵ ده‌ڵێت” ده‌كات ” منداڵ ئاوی له رێگه‌ی شیره‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌م كاتانه‌دا ده‌كرێ ئاو بدرێته منداڵ .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت” له كاتی گه‌رمای هاویندا كه شله‌یه‌كی زۆره له‌ده‌ست ده‌دات، هه‌روه‌ها له كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش(تا)پێویسته ئاوه‌كه پاك بێت و نابێت پێش شیر خواردن به ماوه‌یه‌ك بدرێته منداڵ، چونكه رێگر ده‌بێت له شیر خواردن”.
له كۆتاییدا د. محمه‌د ده‌ڵێت” زۆربه‌ی دایكان نزیكه‌ی زیاتر له 85% ده‌توانن شیری پێویست بۆ منداڵه‌كانیان به‌رهه‌م بهێنن، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی منداڵ رێژه‌ی شیره‌كه زیاد ده‌كات و به‌شی منداڵه‌كه ده‌كات، كه‌واته ئه‌گه‌ر دایك رێنمایی زانستی جێبه‌جێ بكات شیره‌كه‌ی به‌شی كۆرپه‌كه‌ی ده‌كات”.
ئا- كامران