نیسان 25, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

رۆدیگێر بوو یاریزانێ ریال مەدرید

رۆدیگێر بوو یاریزانێ ریال مەدرید
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید ئیسپانی بەفەرمی گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر، یاریزانی ئەڵمانی و یانەی چێڵسی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

ریال مەدرید لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا گواستنەوەی یاریزانەکەی راگەیاند و دەڵێت ” گرێبەستی یاریزانەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێت.”

بەپێی راگەیێنراوی فەرمی ریال مەدرید، رۆژی دووشەممە، 20ـی ئەم مانگە کاژێر 12:00 بەکاتی ئیسپانیا، یاریزانەکە وەک یاریزانی نوێی یانەی ریال مەدرید بە میدیاکان دەناسێندرێت.

گواستنەوەی رۆدیگێر بۆ ریال مەدرید بێبەرامبەر دەبێت، دوای ئەوەی گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ چێڵسی کۆتاییهات.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، مووچەی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە ریال مەدرید لەنێوان 8 بۆ 12 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

بنزیما لەسەر هەواڵی گواستنەوەی یاریزانەکە نووسیوویەتی ” بابڕۆین بۆ پێشەوە و تۆنی کرووسیش دوو ئاڵای ئەڵمانیای داناوە.”

رۆدیگێر، لە سۆشیاڵ میدیادا پرۆفایڵەکەی گۆڕی و نووسیوویەتی ” یاریزانی ریال مەدرید.”

بەرگریکارە ئەڵمانییەکە دوای پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی شاهانە دەڵێت ” زۆر دڵخۆشم بەپەیوەندیکردن بە ریال مەدرید و ناتوانم چاوەڕوانبم بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاری بەدرێسی ئەم یانەیە گەورەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi