بۆچی دڤێت ل دهمێ نڤستنێ گلۆپان ڤهمرينين؟
باسنيوز:
زانایان و توێژەرانی زانكۆی بەناوبانگی (فاینبێرگ)ی رووسی، لە لێكۆڵینەوەیەكی زانستیدا بۆیان دەركەوت، خەوتن لە ژوورێك كە گڵۆپەكەی هەڵە و رووناكە، كارێكی ناتەندروستە و وا باشترە شەوانە لە كاتی خەوتن گڵۆپی ژوورەكەتان خامۆش بكەن.
خەوتن لە ژووری رووناك، واتە ژوورێك كە گڵۆپی تێدا پێیە، دەبێتە هۆی خێرابوونی ترپەی دڵ و تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.
زانایان پێیان وایە، ئەم بابەتە گرنگە و پێویستە بەهەند وەربگیرێ و شەوانە پێش پشوودان و خەوتن، گڵۆپەكانی ژوورەكەتان بكوژێننەوە.