ئێكه‌مين نه‌شته‌رگه‌ريا چاندنا ده‌ستێ مرۆڤى ب سه‌ركه‌فتيانه هاته ئه‌نجام دان
کوردستان TV
بۆ یه‌كه‌مین جار له به‌ریتانیا،له نه‌خۆشخانه‌ی لیدزی فێركاری،گروپێكی پزیشكی ،توانیان نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی ده‌ست بۆ هاوڵاتییه‌كی سكوتله‌ندی به‌سه‌ر كه‌وتووی ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌م هاوڵاتییه ناوی “ستڤن گالاگه‌ر”-ه ته‌مه‌نی 48 ساڵه تووشی نه‌خۆشی پێست ره‌ق بوون ببوو، به‌جۆرێك،ده‌سته‌كانی داده‌خران، نه‌یده‌توانی جووڵه‌یان پێ بكات ، له‌ئێستادا دوای (5) مانگ له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، ده‌توانێت ده‌سته‌كانی بجووڵێنێت ، به‌ڵام ناتوانێن كاری وورد ئه‌نجام بدات.
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه (12) كاتژمێری خایاندووه،چاندنه‌وه‌ی ده‌ست له‌گه‌ڵ چاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی تری جه‌سته زۆر جیاواز‌و ئه‌سته‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ست جووڵه‌ی زۆر زیاتره.
ستڤن گالاگه‌ر ده‌ڵێت” زۆر ده‌ڵخۆشم ،كه‌ئێستا ده‌توانم ده‌سته‌كانم بجوڵێنم ، هه‌رچه‌نده ناتوانم هه‌موو شتێك بكه‌م ، به‌ڵام رۆژ به رۆژ به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات ،ده‌توانم سه‌گه‌كه‌م له باوش بگرم”.
ژێده‌ر – ئه‌لعه‌ربی