ژنه‌كێ د ته‌مه‌نێ 82 ساڵیێ دا زانكۆ تمام كر
K24 – هه‌ولێر:
ژنێك له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا له ویلایه‌تی میریلاند-ی ئه‌مه‌ریكا خه‌ونه‌كه‌ی به‌دیهێنا و توانی زانكۆ ته‌واو بكات و بڕوانامه‌ی به‌كالریۆس له كارگێڕی كار به‌ده‌ستبهێنێت.
مای بیل، له حه‌فتاكانی ته‌مه‌نیدا بڕیاری درێژه به خوێندن بدات و بچێته زانكۆی میریلاند، تا توانی له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له ته‌مه‌نی 82 ساڵی زانكۆ ته‌واو بكات و له كارگێڕی كار بڕوانامه به‌ده‌ستبهێنێت.
بیل له ته‌مه‌نی 82 ساڵی بڕوانامه‌ی زانكۆی بهدهسهێنابیل له ته‌مه‌نی 82 ساڵی بڕوانامه‌ی زانكۆی به‌ده‌سهێنا
ئه‌و ژنه هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌ك په‌رستار كاركردووه، به‌ڵام به‌رده‌وام خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌بووه، زانكۆ ته‌واو بكات، بۆیه كۆڵی نه‌داوه و بڕیاریداوه بچێته زانكۆ، دواجار له زانكۆی میریلاند درێژه‌ی به‌خوێندن دا و له ته‌مه‌نی 82 ساڵی بووه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی زانكۆیی.