زیانێن كێم خه‌ويێ بۆ مرۆڤى بزانه
کوردستان TV
خه‌وتن پڕۆسه‌یه‌كی ناچاڵاكی ژیاری و گرنگه نزیكه‌ی سێیه‌كی ژیانی مرۆڤ پێك دێنێت.
له‌م بارییه‌وه ،(د. خالیس قادر) ده‌ڵێت” هه‌ر خه‌وتنێك مردنێكی سوكه‌و مرۆڤ له‌كاتی نووستندا (3 – 4) جار، ته‌واوی جه‌سته‌ی ئیفلیج ده‌بێت تاوه‌كو له‌كاتی خه‌وبینین تووشی گرفتی خۆ ئازاردان یان ئازاردانی كه‌سانی نزیكی نه‌بێت”.
هه‌روه‌ها د.خالیس قادر ده‌ڵێت”ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان پێمان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر مرۆڤ بۆ چه‌ند شه‌وێك نه‌خه‌وێت، ده‌مرێت كه‌م خه‌وی ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره‌و به‌رزه فشاری خوێن و نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان”.
له‌سه‌ر گرنگی خه‌وتن بۆ مرۆڤ د.خالس ده‌ڵێت” مرۆڤی گه‌وره پێویستی به (7 – 9) كاتژمێر خه‌و هه‌یه بۆ ده‌روون و جه‌سته‌یه‌كی دروست:
1. بۆ یاده‌وری (زاكیره) گرنگه: له‌كاتی خه‌ودا زانیاری وه‌رگیراو ڕێكده‌خرێته‌وه‌و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌شی یاده‌وه‌ری له مێشك.
2. له‌كاتی خه‌ودا، سیسته‌می به‌رگری ده‌ماری چاڵاك ده‌بێت و مێشك ڕزگار ده‌كات له‌و مادده ژه‌هراویانه‌ی (بێتا ئه‌مایڵۆید) ڕۆژانه له مێشك دروست ده‌بێت و ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیه ده‌مارییه‌كانی وه‌ك زه‌هایمه‌رو خه‌له‌فان و هی تر.
3. خه‌وتن گرنگه بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش، ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نها یه‌ك شه‌و نه‌خه‌وتن ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خانه‌ی به‌رگری natural killer cell له له‌شدا به‌ڕێژه‌ی له (70%)، له‌به‌ر ئه‌وه، دوای كه‌م خه‌وی زیاتر تووشی هه‌ڵامه‌ت و نه‌خۆشیه میكرۆبیه‌كان ده‌بین.
له كۆتاییدا د.خالس قادر ده‌ڵێت” به‌هۆی گۆڕانكاری له‌شێوازی ژیان و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆجیه‌كان، ئێستا زۆرینه‌ی خه‌ڵك به‌بڕی پێویست ناخه‌ون، به‌تایبه‌تی گه‌نجان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر توانای فێربوون و زیره‌كی و ته‌ندروستی و توانای به‌رهه‌مهێنان له‌تاك و كۆمه‌ڵ سه‌ره‌ڕای زیانه ده‌روونی و ته‌ندروستیه‌كان ،ئێستا له‌ووڵاتان بۆ به‌ره‌نگاری په‌تای كه‌م خه‌وی هه‌فته‌ی نیشتمانی هۆشیاری خه‌وتن ڕێكده‌خرێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ له‌گرنگی و پێویستی و زیانه‌كانی كه‌م خه‌وتن”.