ب به‌لگه..بوونه‌وه‌رێن ئاسمانی هاتينه سه‌ر عه‌ردى
کوردستان TV
پسپۆران یه‌كه‌م به‌ڵگه‌ی ڕاست و دروستی گه‌شتی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كانیان بۆ سه‌ر زه‌وی بڵاو كرده‌وه، ئه‌ویش وێنه‌یه‌كه كه به‌ر له 51 ساڵ به‌ر له ئێستا گیراوه و وێنه‌گرێكی تایبه‌تی نه‌خشه‌ی زه‌وی گرتوویه‌تی.
وێنه‌كه له‌لایه‌ن وێنه‌گری تایبه‌تی نه‌خشه‌ی زه‌وی (سێرجیۆ لوایزا) له ساڵی 1971 گیراوه، وێنه‌كه‌ش له ئاسمانی كۆستاریكا گیراوه.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نێكی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان له ئاسمانی كۆستاریكا ده‌سووڕێته‌وه، پسپۆران دوای تێپه‌ڕبوونی 51 ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌یان له وێنه‌كه كردووه و به ئامێری گه‌وره‌كردنی ورد بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نه‌كه فڕۆكه‌یه‌كی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كانه.
سێرجیۆ به فڕۆكه وێنه‌كه‌ی له به‌رزی 10 هه‌زار پێ گرتووه، ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نه‌كه له ئاستێكی نزمدا به‌سه‌ر دارستانه‌كانی كۆستاریكا ده‌سووڕێته‌وه.
پسپۆران له ساڵانی 80ی سه‌ده‌ی ڕابردووش به‌هه‌مانشێوه چه‌ند وێنه‌یه‌كی ته‌نی گوماناوییان گرتبوو، دوای زنجیره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه ڕایان گه‌یاندبوو كه ته‌نه‌كه فڕۆكه‌ی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان بووه.
پسپۆران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه وێنه‌كانی سێرجیۆ باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ گه‌شتی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر زه‌وی، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له وێنه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون دیاره ته‌نێكی بوونه‌وه‌ره‌كان تیشكی خۆر به‌ری ده‌كه‌وێت و له به‌رزییه‌وه قه‌باره و شێوه‌كه‌ی به ڕوونی دیاره.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه وێنه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگای باوه‌ڕپێكراوی حكوومه‌ته‌وه گیراوه، بۆیه هیچ گومانێكی ساخته‌كردن و شێواندنی تێدا نییه.