ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مێسی بۆ جارا هه‌فتێ خەڵاتێ باڵۆن دۆری بده‌ستڤه‌ئينا

مێسی بۆ جارا هه‌فتێ خەڵاتێ باڵۆن دۆری بده‌ستڤه‌ئينا

رووداو دیجیتاڵ

مێسی بۆ جاری حەوتەم بووە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر.

کاژێر 22:30 لە رێورەسمێکی تایبەتدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لەسەر شانۆی دو چێتێلیتی کە هەمان شوێنی دابەشکردنی خەڵاتەکەبوو لە 2019، باشترین یاریزانی جیهان خەڵاتکرا.

لیڤاندۆڤسکی بووە باشترین هێرشبەر و جیانلۆجی دۆنارۆما، گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان بووە باشترین گۆڵپارێز. هەروەها پێدری یاریزانی بارسێلۆنا بووە باشترین یاریزانی لاو. چێڵسیی ئینگلیزیش بووە باشترین یانەی ساڵ.

بەپێی ریزبەندییەکەی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، براوەکان بەمشێوەیە بوون:

1. مێسی – پاریس سانجێرمان

2. لیڤاندۆڤسکی – بایەرن میونیخ

3. جۆرجینیۆ-چێڵسی

4. کەریم بنزیما- ریال مەدرید

5. کانتی- چێڵسی

6. کریستیانۆ رۆناڵدۆ- مانچێستەر یونایتد

7. محەممەد سەڵاح- لیڤەرپووڵ

8. کێڤین دیبرۆین- مانچێستەر سیتی

9. کلیان مباپی- پاریس سانجێرمان

10. دۆنارۆما- پاریس سانجێرمان

بۆ دیارییکردنی باشترین یاریزانی ئەمساڵ لەلایەن گۆڤاری فرانس فووتبۆڵەوە، 173 رۆژنامەڤان لە جیهان دەنگیانداوە، هەریەکەیان مافی ئەوەیان هەیە 5 دەنگ بدەن، دەنگی یەکەمی بە 6 خاڵە، دەنگی دووەمی بە 4 خاڵە، دەنگی سێیەمی بە 3 خاڵە، دەنگی چوارەمی بە دوو خاڵە و دەنگی پێنجەمی یەک خاڵی لەسەرە، کە پێشتر هەر رۆژنامەڤانێک مافی سێ دەنگی هەبوو.

بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆری ئەمساڵ رکابەریی لەنێوان مێسی و لیڤاندۆڤسکی بوو. مێسی بەهۆی بردنەوەی جامی شای ئیسپانیا لەگەڵ بارسێلۆنا، بەدەستهێنانی خەڵاتی گۆڵکاری لالیگا بە 30 گۆڵ، بردنەوەی کۆپا ئەمریکا، بوونە گۆڵکار و ئاسیستکاری کۆپا ئەمریکا، یەکێک لە دیارترین بەربژێرەکانە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، نازناوی خولی ئەڵمانیا، جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ بایرن میونشن بردووەتەوە، بە تۆمارکردنی 41 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولە گەورەکانی ئەوروپا، بەگشتی لەم وەرزەدا 64 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەمە بووەتە هۆکاری ئەوەی ببێتە بەربژێر بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.

خەڵاتی باڵۆن دۆر لە 1956ـەوە لەلایەن گۆڤاری فرانس فووتبۆڵەوە دەدرێتە باشترین یاریزان، هەڵبژاردنی یاریزانەکە چەند پشت بە چەند بنەمایەک دەبەستێت، لەوانەش ئاست و ئەنجامەکانی یاریزانەکە لە وەرزەکەدا، دەستکەوتەکانی یاریزانەکە لە وەرزەکەدا و رەوشتی یاریزانەکە لەنێو یاریگە و دەرەوەی یاریگەدا.

سەرەتا باڵۆن دۆر لە ساڵی 1956 تاوەکو 1995 تەنیا دەدرایە یاریزانەکانی کیشوەری ئەوروپا، دوای ئەوە لە 1995 تاوەکو 2007 خەڵاتەکە گۆڕانکاریی تێدا کرا و درایە ئەو یاریزانانەی جیهان کە لە کیشوەری ئەوروپا یارییدەکەن، لە 2007 گۆڕانکارییەکی ریشەیی تێدا کرا و خەڵاتەکە تایبەتکرا بە یاریزانانی هەموو جیهان.

لە ساڵی 2010 گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ رێککەوتنێکی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان کرد و خەڵاتەکەی کردە فیفا باڵۆن دۆر و هەردوولا بەهاوبەشی خەڵاتەکەیان دابەشکرد، بەڵام لە ساڵی 2016 هەردوولا لە یەکدی جیابوونەوە و فیفا خەڵاتی زە بێستی دروستکرد.

لە ساڵی 2018 گۆڤارە فەرەنسییەکە 3 خەڵاتی دیکەی زیادکرد ئەوانیش خەڵاتی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاو لە جیهاندا و خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ باشترین خانمە یاریزانی جیهان و خەڵاتی لیڤ یاشین، بۆ باشترین گۆڵپارێزی جیهان، کە ئەمانیش بەهەمان شێوە ئەمشەو دابەشدەکرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi