كانونی دووه‌م 28, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چاوانيا خۆپاراستنێ ژ تووشبوونێ ب ئه‌نفلوه‌زنزا وه‌رزى ل زڤستانێ دا 

چاوانيا خۆپاراستنێ ژ تووشبوونێ ب ئه‌نفلوه‌زنزا وه‌رزى ل زڤستانێ دا 

وشه‌:

وه‌رزی زستان ڕۆژ دوای ڕۆژ نزیك ده‌بێته‌وه‌ و هه‌موو ساڵێكیش له‌ ئه‌نجامی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستانه‌وه‌، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی تووشی په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزی ده‌بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پزیشكان و شاره‌زایان چه‌ندان ڕێنمایی ده‌خه‌نه‌ڕوو، تا خۆپارێزی بكه‌ین و ڕێگری له‌وه‌ بكه‌ین كه‌ تووشی ئه‌و په‌تا وه‌رزییه‌ ببین.

پزیشكانی پسپۆر دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێزترین ڕێگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ڕێ له‌ تووشبوون به‌و په‌تا وه‌رزییه‌ و هه‌ر جۆره‌ به‌كتریا و ڤایرۆسێكی تر بگرین، كه‌ بچێته‌ جه‌سته‌مانه‌وه‌ و تووشی هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفله‌وه‌نزامان بكات، بۆیه‌ داوا له‌ هه‌مووان ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌و خۆراك و میوه‌جاتانه‌ بخۆن، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌.

بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری جه‌سته‌مان به‌هێز بكه‌ین، جیا له‌ خواردنی ئه‌و میوه‌ و به‌رهه‌مانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین Cیان تێدایه‌، پێویسته‌ نیگه‌رانی و دوودڵی و فشاری ده‌روونی له‌خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ كێشه‌ ده‌روونییه‌كان كاریگه‌ری ته‌واو له‌سه‌ر جه‌سته‌ داده‌نێ و سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ به‌ ته‌واوی لاواز ده‌كات.

له‌ به‌شێكی تری ڕێنماییه‌كان هاتووه‌، كه‌ پێویسته‌ هه‌مووان ڕۆژانه‌ پشوویه‌كی باش بده‌ن و به‌ لای كه‌م حه‌وت سه‌عات بخه‌ون، چونكه‌ له‌ كاتی پشوودانی جه‌سته‌، سیسته‌می به‌رگری چالاك ده‌بێ و زیاتر كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ ڤایرۆس و به‌كتریاكان ده‌بێت.

ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌ به‌رده‌وامی و زۆر خواردانه‌وه‌ی ئاو و هێشتنه‌وه‌ی جه‌سته‌ به‌شێداری و خواردنی ژه‌می ته‌ندروست و پڕ له‌ كانزا و ڤیتامین هه‌موو ئه‌وانه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بن، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك تووشی په‌تای وه‌رزی نه‌بیت و به‌ سه‌لامه‌تی وه‌رزی زستان به‌ڕێ بكه‌یت.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi