ئه‌یلول 23, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

گيانه‌وه‌رێ په‌نگۆلین ب به‌لاڤكرنا‌ كۆرۆنايێ توهمه‌تباره‌

گيانه‌وه‌رێ په‌نگۆلین ب به‌لاڤكرنا‌ كۆرۆنايێ توهمه‌تباره‌
وێستگە ستایل-

زاناكان له‌ڕێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی‌ بۆهێڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرایان كردوه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش ئه‌وه‌ی‌ له‌ناو مرۆڤدا بڵاو ببێته‌وه‌ له‌ناو ئاژه‌ڵه‌كانی په‌نگۆلین و شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌ بڵاوبۆته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ هێشتا زووه‌ ئاژه‌ڵی په‌نگۆلین به‌م بابه‌ته‌تۆمه‌تبار بكرێت به‌ڵام پێده‌چێت ئاژه‌ڵی سێهه‌میش هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ بوبێت.

توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆهێڵه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ توشی شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌ و ئاژه‌ڵی په‌نگۆلین بووه‌ چه‌ندین جار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌ و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ زانكۆی” دیوك” و تاقیگه‌ی‌” لۆس ئالامۆس” ی نیشتیمانی ئه‌نجامدراوه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌ گۆڤاری “Science Advances” بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

توێژه‌ره‌وه‌كان داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌ خشۆكه‌كان چونكه‌ به‌ مه‌ترسی ده‌زانن و پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببنه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی دیكه‌.

ئاژه‌ڵی په‌نگۆلین وه‌ك گۆشت بۆ خواردنی ژه‌مه‌كان له‌ چه‌ندین وڵات و له‌ناویاندا له‌ چین ده‌فرۆشرێت.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.