ئه‌یلول 22, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نه‌ریته‌كێ سه‌یر يێ هۆله‌ندییا ل‌ نك چوو كه‌سان ل دنیايێ دا نینه‌

نه‌ریته‌كێ سه‌یر يێ هۆله‌ندییا ل‌ نك چوو كه‌سان ل دنیايێ دا نینه‌

وشه‌:

هۆڵه‌ندییه‌كان تاكه‌ نه‌ته‌وه‌ى ئه‌م دنیایه‌ن رێت ده‌ده‌ن كاتێك به‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان تێپه‌ڕیت سه‌یرى ژووره‌وه‌یان بكه‌یت، چونكه‌ ئه‌مه‌ كولتوورى ئه‌وانه‌ و پێى نیگه‌ران نابن.

ماڵپه‌ڕى CNN راپۆرتێكى له‌سه‌ر نه‌ریتێكى هۆڵه‌ندییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و نه‌ریته‌یش سه‌رنجى زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى راكێشاوه‌ كه‌ سه‌ردانى ئه‌م وڵاته‌یان كردووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌ هۆڵه‌ندییه‌كان به‌وه‌ نیگه‌ران نابن كه‌سێكى بیانى و نامۆ به‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان تێپه‌ڕیت و ئاوڕ له‌ ژووره‌وه‌ بداته‌وه‌ و سه‌یرى ماڵه‌كه‌یان بكات.

زۆربه‌ى كاته‌كانیش په‌رده‌ى ماڵه‌كانیان به‌ كراوه‌یى ده‌هێڵنه‌وه‌، ئه‌مه‌یش دیارده‌یه‌كه‌ له‌ ئه‌مستردام و زۆربه‌ى شاره‌كانى ترى هۆڵه‌ندا تێبینى ده‌كرێت.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ ئه‌م نه‌ریته‌ بۆ په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌باره‌ی هۆكاره‌كانیش بۆچوونى جیاواز هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت چه‌ندان توێژینه‌وه‌یش له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ كراوه‌.
هۆڵه‌ندییه‌كان له‌و نیگه‌ران نابن له‌ ده‌ره‌وه‌ سه‌یرى ناو ماڵیان بكه‌ی
یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان پێوه‌ندی به‌ بنه‌مایه‌كى سه‌ره‌كى رێبازى كالڤینزمى مه‌سیحییه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێ، “من شتێكم نییه‌ له‌ تۆى بشارمه‌وه‌”.

هۆكارێكى تریش كه‌ زۆربه‌ى توێژه‌ران له‌سه‌رى كۆكن ئه‌وه‌یه‌، تاكى هۆڵه‌ندى حه‌ز به‌ كراوه‌یى و بینینى هاتوچۆى خه‌ڵك و تیشكى خۆر ده‌كات، بۆیه‌ په‌رده‌كه‌ى به‌ كراوه‌یى ده‌هێڵێته‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه‌ هۆڵه‌ندییه‌كان زۆر شانازى به‌ جوانى و قه‌شه‌نگى ناو ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن و حه‌ز ده‌كه‌ن خه‌ڵكى تریش ئه‌و جوانییه‌ ببینن ئه‌گه‌ر بێگانه‌یش بن.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.