ئه‌یلول 26, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ڤێده‌رێ سارترین باژێره‌ لسه‌ر ته‌پا عه‌ردێ

ڤێده‌رێ سارترین باژێره‌ لسه‌ر ته‌پا عه‌ردێ
ZNA-هەولێر

سه‌رمای شاره‌كه‌ جیاوازه‌ له‌ هه‌موو شاره‌كانی دیكه‌ی جیهان، له‌ بازنه‌ی جه‌مسه‌ری باكووری نزیكه‌، كه‌ له‌ وه‌رزی زستان پله‌كانی سه‌رما ده‌گاته‌ 47 پله‌ له‌ ژێر سفر.

شاری یاكوتیسك، ده‌كه‌وێته‌ ئه‌وپه‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی رووسیا و به‌شێكه‌ له‌ سیبیریا، له‌ بازنه‌ی جه‌مسه‌ری باكووری نزیكه‌، به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌ لۆكاڵییه‌كان، رۆژی شه‌ممه‌ 28/12/2019، 47 پله‌ له‌ ژێر سفر له‌ شاره‌كه‌ تۆماركراوه‌، به‌ گشتی شاره‌كه‌ له‌ شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی پله‌ی سه‌رما، له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه‌.

له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا، به‌ گشتی پله‌كانی سه‌رما بۆ 40 پله‌ی ژێر سفر دابه‌زیون، له‌كاتێكدا ئه‌و پله‌یه‌ له‌ ساڵی 1911، گه‌یشتووه‌ته‌ 60 پله‌ له‌ ژێر سفر.

به‌هۆی ئه‌و سه‌رما له‌ راده‌به‌ده‌ره‌ش، باتری مۆبایله‌كان خاڵی ده‌بێته‌وه‌، یانیش ئامێره‌كان به‌رگه‌ی كاركردن ناگرن له‌و كه‌شه‌، بۆیه‌ زۆربه‌ی ماڵه‌كان، ژێرزه‌مینیان هه‌یه‌ و بۆ ژیانی رۆژانه‌ له‌ وه‌زری زستان به‌كاری ده‌هێنن.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌ش، بڕیاریانداوه‌ ده‌وامی خوێندن له‌ پۆلی 1 تا 5ی سه‌ره‌تایی رابگرن، هه‌ندێك كه‌سیش وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دۆخی سه‌رما، چه‌ند چالاكییه‌كی جیاواز له‌ناو به‌فر ده‌كه‌ن، له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ مه‌له‌كردنه‌ له‌ ئاوه‌ به‌سته‌ڵه‌كه‌كان و درووستكردنی په‌یكه‌ری به‌فرینه‌.

 

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.