چەند رێنمایێن گرنگ بۆ كێم بكارئينانا مۆبایلێ
خەندان لایف
بە پێی تویژینەوەیەک لە کۆی 4 کەس یەک کەس ئالودەی بەکارهێنانی مۆبایلە، بەتایبەتی لە چینی گەنجاندا، کە چەندین زیانی تەندروستی هەیە، دەبێتە هۆی کەم خەوی، خەمۆکی، نیگەرانی، سەرەڕای ئەوەی زیان بە چاو مێشک دەگەیەنێت، توێژەران ئاماژەیان بە چەند رێگەیەک کردوە بۆ ئەوەی بەکارهێنانی مۆبایل کەم بکەیتەوە.
یەکەم: مۆبایلەکەت بێدەنگ بکە، بۆ ئەوەی کاتێک مۆبایلەکەت نامەیەک یان ئاگادارکردنەوەیەکی بۆ دێت پەلەی بینینیت نەبێت.
دوەم: هەوڵبدە ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمهڵایەتیەکان قسەیان لەگەڵ دەکەیت بە راستی بیان بینیت.
سێیەم: کاتە بەتاڵەکانت بۆ خوێندنەوە تەرخان بکە نەک بەکارهێنانی مۆبایل.
چوارەم: هەندێک لە ئەپلیکەیشنەکان بسڕەوە کە زۆر بەکاریان دەهێنیت.
پێنجەم: مۆبایلەکەت تەنها لە کاتی پێویستی بەکاربھێنە بۆ پەیوندیکردن یان نامەناردنی پێویست.
شەشەم: کات بۆ بەکارهێنانی مۆبایل تەرخان بکە، لە رۆژێکدا یەک کاتژمێر زیاتر بۆ بەکارهێنانی مۆبایل تەرخان مەکە.
حەوتەم: گرنگی بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بدە، دوربکەوە لەوەی تەنها تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هۆکاربن بۆ ئەوەی پەیوەندی بە کەسانی دیکەوە بکەیت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی