نیسان 04, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کۆمپانیەکا بریتانی بێنڤه‌دانێن زێده‌تر دده‌ته‌ كارمه‌ندێن جگارێ ناكێشن 

کۆمپانیەکا بریتانی بێنڤه‌دانێن زێده‌تر دده‌ته‌ كارمه‌ندێن جگارێ ناكێشن 
رووداو- هەولێر

کۆمپانیاییەکی بەریتانی لە سویندن بڕیاریداوە پشووی ساڵانەی ئەو کارمەندانەی زیادبکات کە جگەرە ناکێشن.

دۆن بریدن، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە دەڵێت، “بەم بڕیارە دژایەتی کەس ناکەین، من دژی ئەو کارمەندانەی جگەرەدەکێشن و رۆژانە کاتەکانیان بە جگەرەکێشان بە فیڕۆدەدەن ناوەستم، بەڵام ئەگەر هەر پشوویەک کە کارمەندەکە بۆ کێشانی جگەرە وەریدەگرێت سێ خولەک بێت، با وادابنێین رۆژانە 10خولەکی بە جگەرەکێشان بەفیڕۆدەچێت، ئەمەش دەکاتە 16 رۆژ لە ساڵێکدا.”

بەڕێوەبەری کۆمپانیا بەریتانییەکە روونیدەکاتەوە ئەو کارمەندانەی جگەرەدەکێشن، رۆژانە کاتێکی زۆریان بە کێشانی جگەرەوە بە فیڕۆدەچێت، بۆیە وەک هاندانێک بۆ وازهێنانیان، بڕیاریانداوە چوار رۆژ بەسەر پشووی ساڵانەی ئەو کارمەندانە زیادبکەن کە جگەرە ناکێشن.

دۆن بریدن دەڵێت، “بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی ئەو جگەرەکێشانە دەکەم کە دەیانەوێت واز لە جگەرە بهێنن، پێم راگەیاندوون ئەگەر هەر کەسێک بۆماوەی سێ مانگ جگەرە نەکێشێت، لەکۆتاییدا رۆژێک پشووی پێدەدەم، ئەگەر بۆماوەی شەش مانگ نەیکێشێت دوو رۆژ پشوو وەردەگرێت.”

بریدەن رایدەگەیەنێت تەندروستمانەوەی کارمەندەکان واتە پێشکێشکردنی کار و بەرهەمی زۆرتر و باشتر.

به‌شی بكه‌ لە

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.