حوزه‌یران 26, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ڤه‌كۆلينه‌ك: گۆشتێ سپی رێژا كۆلیسترۆڵێ ل خوونێ دا بلند دكت 

ڤه‌كۆلينه‌ك: گۆشتێ سپی رێژا كۆلیسترۆڵێ ل خوونێ دا بلند دكت 
كوردستان تيڤى:
زانایانی ئه‌مریكا له‌ په‌یمانگای تۆژینه‌وه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی “ئۆكلاند”ی سه‌ر به‌ زانكۆی كالیفۆڕنیا له‌ سان فرانسیسكۆ ئاشكرایانكرد، زۆر خواردنی گۆشتی سوور و سپی ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی كۆلیسترۆڵ له‌ خوێن.

به‌پێی تۆژینه‌وه‌كه‌، به‌كارهێنانی گۆشتی سوور و گۆشتی كێڵگه‌كان هه‌ردووكیان به‌هه‌مان ئاست كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر كۆلیسترۆڵ له‌ خوێن.

رۆناڵد كراوس، سه‌رۆكی تیمی تۆژینه‌وه‌ زانستییه‌كه‌ گوتی، “تۆژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رخست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ، واپێویسته‌ خواردنی گۆشت به‌گشتی كه‌مبكرێته‌وه‌ و، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌می پرۆتین، واباشتره‌ پرۆتینی سه‌وزه‌ زیادبكرێت بۆ سیستمی خۆراك”.

كراوس، له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، “پێشبینی ئه‌وه‌مان ده‌كرد كه‌ گۆشتی سوور كاریگه‌ری زیاتری هه‌بێت له‌ گۆشتی سپی بۆ سه‌ر ئاسته‌كانی كۆلیسترۆڵ له‌ خوێن، به‌ڵام ئه‌مه‌ راست نییه‌. ئه‌گه‌ر ئاستی چه‌وریی له‌ هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك بێت، ئه‌وه‌ كاریگه‌ری گۆشتی سوور و گۆشتی سپی هاوسه‌نگه‌ و هه‌مان شته‌”.

به‌پێی وته‌كانی دكتۆر كراوس، جێگره‌وه‌ی ته‌ندروستیی باش بۆ خۆراكه‌كان كه‌ رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ به‌رزده‌كاته‌وه‌ ئه‌ویش، سه‌وزه‌ و پاقله‌مه‌نییه‌كان و به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كانه‌.

زانایان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، تۆژینه‌وه‌كه‌یان گۆشتی ماسی ناگرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.