حوزه‌یران 17, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ڤه‌كۆلينه‌ك: كه‌سێن راستگۆ بتنێ دمينن 

ڤه‌كۆلينه‌ك: كه‌سێن راستگۆ بتنێ دمينن 

ئێن ئارتى2:
لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکراکراوە، ئەو کەسانەی لە ژیانی ڕۆژانەدا هەمیشە ڕاستگۆ و بەڕەوشتن، تەنهاترن بە بەراورد بەو کەسانەی هەموو شتێک بە جدی وەرناگرن.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی برایتساید ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی نوێ کردووە، کە تیایدا زاناکان دەریانخستووە، ڕاستگۆیی بە مانای ئەوە دێت ئەو کەسە هەمیشە کاری پەسەند دەکات و ئەم جۆرە بیرکردنەوەیەش وا لە کەسەکە دەکات زۆر جدی دەربکەوێت و کەسانی دەوروبەری دووربخاتەوە لە خۆی.

لە توێژینەوەیەکدا کە لە لایەن زانکۆی واشنتنەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە، کاتێک کەسێک هەمیشە ڕاستی دەردەبڕێت، ناتوانێت لە قسەی هەزەلی و پێکەنیناوی تێبگات و هەموو شتێک بە جدی وەردەگرێت.

ئەمەش وادەکات لە گروپە کۆمەڵایەتییەکان دووربکەوێتەوە و وابکات زۆر کەس خۆشی نەوێن و تەنها بن، لە توێژینەوەکەدا چوار تاقیکردنەوە کراوە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، کەسانی “بەڕەوشت و ڕاستگۆ” حەزیان بەو نوکتە، گاڵتە و قسە پێکەنیناویانە نەبووە کە لەگەڵ بیرکردنەوە و ڕەوشتەکانیان نەگونجابوون یان ئەو قسانەی کە شیاو و بەجێ نەبوون.

زاناکان باسیان لەوە کردووە، واباشە هەموو کەسێک لە کاتی سوعبەتکردن و گاڵتەکردندا، کراوەبن و هەموو شتێک بە جدی وەرنەگرن بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان بگونجێنن و کەسەکان لەخۆیان دوورنەخەنەوە.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.