شوبات 26, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژن بتر ژ زه‌لامان ب جەلتا مێشکى دمرن

ژن بتر ژ زه‌لامان ب جەلتا مێشکى دمرن
رووداو- هەولێر

زۆربەی جار هەندێ لە نەخۆشییەکان و گرفتە تەندروستییەکان بە یەکسانی و بە هەمان نیشانە تووشی خانمان و پیاوان دەبن، بەڵام هەندێکجار هەندێ گرفتی تەندروستی هەن لەنێو هەردوو رەگەزدا بە جیاواز خۆیان نیشاندەدەن، خانمان زۆرتر و زووتر نیشانەکانی نەخۆشییەکانیان لێدەردەکەوێت، بەڵام پیاوان زۆربەی جار بەتوندی نەخۆشییەکە دەگرن هەرئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە خانمان تەمەنیان درێژترە لە پیاوان.

ئەمانە ئەو گرفتانەن کە لە خانمان و پیاواندا جیاواز دەردەکەون:

هەڵوەرینی قژ
پیاوان لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن زیاتر لەبارن بۆ هەڵوەرین و لەدەستدانی قژیان بەراورد بە خانمان، هەروەها پیاوان زۆرتر تووشی رووتانەوەی قژ دەبن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هۆڕمۆنی تێستۆستیڕۆنیان بەرزە و ئەو هۆڕمۆنە دەگۆڕدرێت بۆ (دیهایدرۆ تێستۆستیڕۆن) سەرەنجام قژ تەنکتر و کورتتر دەبێتەوە.

زیپکە
خانمان زیاتر تووشی زیپکە دەبن بەتایبەت لەماوەی سوڕی مانگانە و تەمەنی نائومێدیدا، چونکە هاوسەنگی هۆڕمۆنەکان تێکدەچێت. هەردوو رەگەزدا هەر لە منداڵییەوە تاوەکو هەرزەکاری تووشی زیپکە دەبن، بەڵام لە پیاواندا زیپکە زیاتر دەمێنێتەوە.

پووکانەوەی ئێسکەکان
مەترسیی تووشبوونی خانمان بە پووکانەوەی ئێسکەکان چوار هێندە زیاترە لە پیاوان، بەتایبەت لە خانمانی سەروو تەمەن 50 ساڵ. چونکە هۆڕمۆنی ئیستڕۆجین کەمدەبێتەوە، سەرەنجام چڕی ئێسکەکان کەمدەکات و مەترسیی شکانیان زیاددەکات.

جەڵتەی مێشک
خانمان زیاتر لە پیاوان بە جەڵتەی مێشک دەمرن، بەجۆرێک ساڵانە لایەنی کەم 55 هەزار خانمان بەهۆی جەڵتەوە گیانلەدەستدەدەن، هەرچەندە نیشانەکانی جەڵتەی مێشک لە هەردوو رەگەزدا وەک یەکن بەڵام خانمان زیاتر هەست بەو نیشانانە دەکەن لەوانەش زەحمەت هەناسەدان، لەهۆشخۆچوون، رشانەوە و گەشکە.

خەمۆکی
خانمان زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن، چونکە لە کۆمەڵگە زیاتر رووبەرووی توندوتیژی دەبنەوە، هەروەها بەهۆی گۆڕانی هۆڕمۆنەکان خانمان لەماوە و لەدوای دووگیانی، لە کاتی سوڕی مانگانە و تەمەنی نائومێدی زیاتر بەرەو خەمۆکبوون دەڕۆن.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.