نیسان 07, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

  پاشماوه‌يێن تایتانیك پشتى 100 سالان

  پاشماوه‌يێن تایتانیك پشتى 100 سالان

وێستگە ستایل-

دوای تێپه‌ڕ بوونی 100 ساڵ به‌سه‌ر نوقم بوونی كه‌شتی ناوداری “تایتانیك” له‌ ماوه‌ی‌ گه‌شته‌كه‌ی‌ له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ بۆ نیویۆرك و هێشتاش پارچه‌كانی ئه‌م كه‌شتیه‌ له‌ چه‌ند وڵاتێك پارێزگاری لێده‌كرێت و له‌ مۆزه‌خانه‌كاندا هه‌ڵگیراوه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ 19 ی 12 ی ساڵی پار ڕێكه‌وت نامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و فه‌ڕه‌نسا ئیمزا كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاشماوه‌كانی ئه‌م كه‌شتیه‌ وه‌ك خۆی پارێزگاری لێ بكرێت و له‌ له‌ناوچوون و فرۆشتن بپارێزرێت له‌ مۆزه‌خانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ردانكه‌ره‌كانیان بیانبینن و وه‌ك پارچه‌یه‌كی مێژووی ته‌ماشا بكرێت.

به‌رواری 14 ی ئه‌پریل ی 1912 كه‌شتی ناوداری تایتانیك له‌ یه‌كه‌م گه‌شتیدا له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ بۆ نیویۆرك به‌ر چیایه‌كی سه‌هۆڵی كه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ نوقم بوو و تیایدا 1500 سه‌رنشین و كارمه‌نده‌كانی ناوی گیانیان له‌ده‌ستدا و ته‌نها چه‌ند كه‌سێك له‌ مردن ڕزگاریان بوو، درێژی ئه‌م كه‌شتیه‌ 270 مه‌تر بوو و 52 هه‌زار ته‌ن كێشی هه‌ڵگرتوه‌.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.