تشرینی دووه‌م 15, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نڤستن هۆكاره‌كه‌ بۆ جوانيا پيستى

نڤستن هۆكاره‌كه‌ بۆ جوانيا پيستى
كوردستان تيڤى:
خه‌وتن پێداویستیه‌كی گرنگی له‌شه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژدا هه‌موو مرۆڤێك پێویستی پێیه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی پشوو بدات، به‌ڵام ئه‌و خه‌وتنه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی سوودبه‌خشه‌ بۆ هه‌موو جه‌سته‌ به‌ تایبه‌تیش پێستی مرۆڤ كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ پێوه‌ره‌ گرنگانه‌كانی جوانكاری داده‌نرێت.

به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك‌، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ گرنگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێست، به‌تایبه‌تیش رووخساری‌ مرۆڤ به‌جوانی‌ بمێنێته‌وه‌، خه‌وێكی‌ تێر‌و قوڵه‌ به‌دڵێكی‌ ئارامه‌وه‌.

خه‌وتن به‌یه‌كێك له‌خێراترین هۆكاره‌كان داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێست به‌جوانی‌ بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ پێستی‌ مرۆڤ له‌ رۆژدا تیشكی‌ زۆر‌و هه‌وای‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش فشار له‌سه‌ر پێست دروست ده‌كات، به‌ڵام له‌كاتی‌ خه‌وتندا پێست رژێنی‌ تایبه‌ت ده‌رده‌دات‌و قه‌ره‌بووی‌ خانه‌ زیان پێگه‌یشتووه‌كان ده‌كاته‌وه‌.

پسپۆرانی بواری جوانكاری ده‌ڵێن:”كاتێك مرۆڤ ده‌چێته‌ خه‌وێكی‌ قوڵه‌وه‌، ئه‌وا بوار به‌پێست ده‌ده‌یت بحه‌وێته‌وه‌‌و قه‌ره‌بووی‌ ئه‌و زیانانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی‌ ئاگاییدا لێیكه‌وتوون، بۆیه‌ كاتێك مرۆڤ له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت، رووخسارێكی‌ جوان‌و كراوه‌ی‌ ده‌بێت” هه‌ر چه‌نده‌ مرۆڤ زیاتر بخه‌وێت، بواری‌ زیاتر بۆ پێست خۆش ده‌كات، هه‌تا جوانتر بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ له‌كاتی‌ كه‌مخه‌ویی‌، كاركردن‌و چوونه‌ده‌ره‌وه‌دا، فشاری‌ زیاتر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر پێست‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ پێست ماندوو ده‌بێت‌و په‌ڵه‌ی‌ وردی‌ ره‌ش له‌سه‌ری‌ ده‌رده‌كه‌ون.

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.