ئایار 21, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مفايێن ناڤکا ژه‌به‌شى چنه‌؟

مفايێن ناڤکا ژه‌به‌شى چنه‌؟

ئێن ئارتى2:

شوتی چەندین بەهای خۆراکیی گرنگی تێدایە و بەسودە بۆ تەندروستیی جەستە، لە هەمان کاتدا ناوکی شوتی کۆمەڵێك سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ناوکی شووتی بەڕاددەیەکی زۆر ماددەی خۆراکی گرنگی تێدایە، وەک ڤیتامین B و ترشە چەورییەکانی ئەمینی و چەوری تەندروست و جیاواز.

بەهێزکردنی ئێسك:

یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی ئێسك و پارێزگاریکردنی لە لاوازبوون و فشەڵبوون و شکانی ئێسك.

سافبوونی پێست:

بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر ئۆمیگا3 تێدایە یارمەتیدەرە لە باشترکردنی تەندروستیی پێست و وادەکات ساف و گەشبێت، هەروەها پارێزگاری لە شێداری پێست دەکات و رێگە دەگرێت لە دروستبوونی پەڵە لەسەر پێست، هەروەها چرچی و هێڵ کەمدەکاتەوە و رێگە لە پیربوونی دەگرێت.

تەندروستیی قژ:

ناوکی شووتی یارمەتیدەرە لە باشترکردنی تەندروستیی قژ بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە کانزای پێویستی تێدایە کە گرنگە بۆ قژ وەك مەگنیسیۆم و ئاسن و مس، هەروەها زەیتی ناوکی شووتی رێگە لە وەرینی قژ دەگرێت و پڕی دەکات.

بەهێزکردنی سیستمی بەرگری:

ناوکی شووتی بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر دژە ئۆکسید و ڤیتامین B تێدایە یارمەتیدەرە لە باشترکردن و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لە جەستەدا.

رێکخستنی رێژەی شەکر لە خوێندا:

هەندێك لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی ناوکی شووتی یارمەتیدەرە لە باشترکردنی رێژەی شەکری خوێن و کۆنترۆڵ کردنی.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.