تشرینی یه‌كه‌م 17, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل جیهانێ  نێزیکی 17 ملیۆن تووشبوويێن ئیفلیجیا مێشكى هەنه‌

ل جیهانێ  نێزیکی 17 ملیۆن تووشبوويێن ئیفلیجیا مێشكى هەنه‌

رووداو- هەولێر

رۆژی جیهانی تووشبووانی ئیفلیجی مێشكە کە چالاکییەکی کۆمەڵایەتی و رۆژێكە بۆ یادکردنەوەی تووشبووانی ئیفلیجی مێشك کە ژمارەیان ئێستا لە جیهاندا نزیک دەبێتەوە لە 17 ملیۆن کەس.

رۆژی جیهانی ئیفلیجی مێشك ساڵانە لەدوای ساڵی 2012ـەوە لە رۆژی 6ی ئۆکتۆبەر لەلایەن هاوپەیمانی ئیفلیجی مێشك لە ئوسترالیا و دەستەی ئیفلیجی مێشك لە ئەمریکا یادیدەکرێتەوە. هەروەها لەلایەن 450 رێكخراوی تایبەت، زانکۆ، گروپی خێزانی و گروپی خوێندکاران، نەخۆشخانەکانی منداڵان و پەیمانگەکانی توێژینەوە لە 65 وڵاتەوە پاڵپشتی دەکرێ.

رێكخەرانی رۆژی جیهانی ئیفلیجی مێشك یەکەم کەمپەینی نەخۆشییەکەیان لەژێر ناونیشانی “ژیانم بگۆڕە لە خولەکێکدا” رێکخرا، کە تێیدا داوا لەسەرجەم رێكخراو و کۆمپانیاکانی تەکنۆلۆژیا کرا بۆ ئەوەی کاربکەن بۆ دروستکردنی باشترین ئامێرەکان بۆ راهێنانی تووشبووان.

هەموو شتێک لەبارەی ئیفلیجی مێشک

ئیفلیجی مێشک گرفتێکی درێژخایەنی مێشکە، زەبر بەرکەوتن بە مێشک هۆکارە ئەمەش دەکرێت لەپێش، لەماوە و لەدوای منداڵبوون رووبدات.

ئیفلیجی مێشك هۆکارە بۆ لەدەستدانی توانا و جوڵەی ماسولکەکان، پەکستنی ماسولکەکان و نەمانی هاوسەنگیان، هەروەها هەندێكجار نەمانی توانای هەناسەدان و گرفتی پەیوەست بە خەو.

ئەوە جگە لەوەی ئیفلیجی مێشك هۆکارە بۆ لاوازی توانای فێربوون لە تووشبووان، نەمانی کۆنتڕۆڵی میز و پیساییکردن و نەمانی توانای نانخواردن و قسەکردن، هەروەک لاوازبوونی توانای بینین و بیستن لە پاشهاتەکانی دیکەن.

هۆکارەکانی ئیفلیجی مێشك جیاوازن، هەوکردن لەماوەی دووگیانی و جەڵتە لەنێو منداڵان، ژەهراویبوون بە قوڕقوشم، هەوکردنی پەردەکانی مێشك، لاوازی لێشاوی خوێن بۆ مێشک، رووداوی هاتوچۆ، زەردوویی و نەخۆشییە بۆماوەییەکان بەربڵاوترین هۆکارەکانن.

چارەسەری ئیفلیجی مێشك بنەبڕکەر نییە و چارەسەرێكی کۆتاییپێهێنەر بە نەخۆشییەکە نییە، بەڵام راهێنانی تووشبووان و زوودەستنیشانکردن گرفتەکانیان ئاساندەکات.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.