نیسان 07, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كه‌سێن قەلەو زوو دمرن

كه‌سێن قەلەو زوو دمرن
رووداو- هەولێر

قەڵەوی بووەتە گرفتێکی گەورەی جیهانی، ساڵ دوای ساڵ رێژەی قەڵەوی لە جیهاندا لەزیادبووندایە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، ئەگەر رێگە لە زیادبوونی رێژەی قەڵەوی نەگرن لەداهاتوودا ژمارەیەکی زۆری خەڵکی بەهۆی لێکەوتەکانی قەڵەوییەوە دەمرن.

ئەمانە چەند راستییەکن لەبارەی قەڵەوی:

– لە دوبەی بۆ کەمکردنەوەی رێژەی قەڵەوی بەتایبەت لەنێو منداڵاندا جۆرە پرۆگرامێکی جیاواز پەیڕەودەکرێت، ئەویش بە دابەزاندنی هەر کیلۆگرامێکی جەستە، گرامێکی زێری پێدەبەخشرێت.

– هەر لەکۆنەوەی زانستی پزیشکی یۆنانی و میسری قەڵەویان وەک نەخۆشیی داناوە.

– لە جیهاندا رێژەی قەڵەوی زۆر زیاترە لە ژمارەی ئەو کەسانەی بەدەست برسیبوونەوە دەناڵێنن. ئێستا 1.9 ملیار قەڵەو هەن کەچی ژمارەی ئەوانەی بەدەست برسێتییەوە گیرۆدەن 780 ملیۆنە.

– بەشێکی خەڵکی هۆکاری قەڵەوی دەگەڕێنەوە بۆ هێواشی زیندەچالاکییەکانی جەستەیان (مێتابۆڵیزم) بەڵام ئەمە هەڵەیە بەڵکو تەمبەڵی و وەرزشنەکردن هۆکاری سەرهەڵدانی قەڵەوین.

– توێژینەوەیەکی زانستی کە بۆماوەی 32 ساڵ ئەنجامدراوە فاکتەرە کۆمەڵایەتییەکان رۆڵێکی گرنگیان هەیە، توێژینەوەکە دەریخستووە بوونی هاورێیەکی قەڵەو مەترسیی تووشبوونت بە قەڵەوی بەرێژەی %57 زیاددەکات.

– ئەمریکا تاکە وڵات نییە کە لە جیهاندا رێژەیی قەڵەوی تێدا بەرزبێت بەڵکو لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین تاکی قەڵەویان هەیە لە هەژدەهەمینە.

– پیاوی دەوڵەمەند ئەگەری قەڵەوبوونی زیاترە بەراورد بەو پیاوانەی داهاتییان کەمە و هەژارن، بەپێچەوانەوە ئەو خانمانەی باری داراییان خراپە و هەژارن، ئەگەری قەڵەوبوونیان زیاترە بەراورد بەو خانمانە داهاتیان باشە و دەوڵەمەندن.

– قەڵەوی تێکڕایی تەمەن کەمدەکاتەوە ئەو کەسانەی قەڵەون پێنج بۆ 20 ساڵ زووتر دەمرن.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.