تشرینی یه‌كه‌م 17, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سێ كه‌سان خەلاتێ نۆبل بۆ سالا 2019ێ وه‌رگرت  

سێ كه‌سان خەلاتێ نۆبل بۆ سالا 2019ێ وه‌رگرت  
ZNA-هەولێر

بەپێی زانیاریی میدیا جیهانییەکان و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی “نۆبڵ” براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی پزیکشیی 2019 کە سێ کەسن دەستنیشان کرا.

ئاماژە بەوەش کراوە هەر یەک لە “ڤیلیام جەی کائیلین جونیور، سەر پیتەر جەی ڕاتکلیف و جۆرج سمنزا” بەهۆی کەشف و بیردۆزی لەبارەی پێکهاتەی گەردیلەکان لەگەڵ ئوکسیجن، بە هاوبەش ئەو خەڵاتەیان پێ بەخشراوە.

ڤیلیەم جەی کائیلین جونیور، مامۆستای پزیشکییە لە زانکۆی هاروارد و تەمەنی ٦١ ساڵە و ساڵی 2016ش خەڵاتی ئۆسکاری “ئێوارد”ی بردووەتەوە.

سەر پیتەر جەی ڕاتکلیف، پزیشکێکی ٦٥ ساڵ و خەڵکی بەریتانیایە و بیرمەندی بواری بایۆلۆژییە کە لەبارەی پەرچەکرداری گەردیلەکانە و لەبارەی کەمیی ئۆکسیجن توێژینەوەی زۆری کردووە.

جۆرج ئێل سەمنزا و خەڵکی ئەمریکا و تەمەن ٦٣ ساڵە و مامۆستای ئانکۆلۆژییە لە زانکۆی پزیشکیی جۆن هاپکێنز، هاوکات بەڕیوەبەری پرۆژەەکانی ئەنستیوتی ئەندازیاریی “گەردیلە”کانە.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.