حوزه‌یران 26, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

تووتن ساڵانە هەشت ملیۆن کەسان ل جیهانێ دکوژت

تووتن ساڵانە هەشت ملیۆن کەسان ل جیهانێ دکوژت
رووداو – هەولێر

رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، تووتن ساڵانە هەشت ملیۆن کەس لە بەکارهێنەرانی دەکوژێت و داوا لە حکومەتەکان دەکات رێوشوێنەکانیان بۆ کەمکردنەوەی کێشانی تووتن تووند بکەنەوە.

ساڵانە لە جیهان یادی رۆژی دەستبەرداربوون لە تووتن لە 31ـی ئایار دەکرێتەوە و بەو بۆنەیەوە رێکخراوی تەندروستی جیهانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

فینایاک براساد، پزیشک لە چاودێری خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێ “ساڵی رابردوو سێ ملیۆن و 300 هەزار حاڵەتی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی سییەکانەوە کە پەیوەندییان بە تووتنەوە هەیە تۆمارکراون و لە ژمارەیە نیو ملیۆن حاڵەت هی کەسانێکن کە دووچاری جگەرەکێشانی ناراستەوخۆ بوونە”.

فینایاک براساد باسی ئەوەش دەکات “ساڵانە 60 هەزار منداڵ بەهۆی ناراستەوخۆ هەڵمژینی دووکەڵی جگەرەوە دەمرن”.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختدەکاتەوە، هەرچەندە تووتن کێشان لە چەند دەیەی ئەم دواییە لە جیهان کەمبووەتەوە، کە لە ساڵی 2000 دا 27% و لە ساڵی 2016 دا دابەزی بۆ 20%، بەڵام حکومەتەکان دواکەوتوونە لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی تووتن.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات “هیچ کات درەنگ نییە بۆ دەستبەرداربوونی جگەرەکێشان، لە ماوەی دوو هەفتەدا دوای دەستبەرداربوونی بەکارهێنانی تووتن سییەکان باشتر کار دەکەن”.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی گوتووە “دەستبەرداربوونی بەکارهێنانی تووتن بەشێکی ئەو زیانانە ناهێڵێ کە بە سییەکان گەیشتوون نەک هەمووی، بۆیە هەرچی زووتر دەستبەرداربوون لە جگەرەکێشان پێویستە بۆ رێگرتن لە سەرهەڵدانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی سییەکان”.

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی یەک ملیار و 100 ملیۆن جگەرەکێش لە جیهاندا هەن.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.