ته‌مموز 15, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بۆچی وه‌لات پایتەختێن خۆ دگهۆرن؟

بۆچی وه‌لات پایتەختێن خۆ دگهۆرن؟

ئێن ئارتى2:

تا ئێستا لە مێژوودا چەندین وڵات بە هۆکاری جیاجیا پایتەختەکانیان گۆڕیوە، نوێترینیان وڵاتی ئیندۆنیزیایە و بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەشێکی شاری جاکارتاوە بڕیاریانداوە پایتەختەکە بگۆڕن.

ئیندۆنیزیا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە و پایتەختی ئێستای ئەم وڵاتە جاکارتایە، بڕیاری داوە ئەم کارە بکات و پایتەختەکەی بگۆڕێت، بامبانگ بروجونگورو وەزیری پلاندانانی ئەو وڵاتە دەڵێت گۆڕینی پایتەختی وڵات بڕیارێکی گرنگ بوو لەلایەن جۆکۆ ویدودو سەرۆک کۆماری ئیندۆنیزیاوە دراوە.

ئامانج لە گۆڕینی پایتەخت چییە؟

جاکارتا زیاتر لە ١٠ ملیۆن دانیشتووی هەیە، بەڵام خێرایی گەشەسەندنی بە نزیکەیی لە هەموو شارەکانی تری دنیا زیاترە، ئەم شارە کەناراوییە لەسەر زەویەکی تاڕادەیەک فشەڵ دروست بوە. ١٣ ڕوباری جیاواز پیایدا تێپەڕدەبن. نیوەی جــاکارتا کەمترە (نزمترە) لە ئاستی ڕووی دەریاوە.

بە هۆکاری ئەوەی بەشێکی زۆری سەرچاوە ئاوییەکانی سەرزەوی بەکاردێت بۆ خواردنەوە و ئیش و کاری تری رۆژانەی، ئەم هۆکارە بووە هۆی ئەوەی شارەکە زیاتر و زیاتر دابەزێت.

لێکۆڵینەوەکانی دەریانخستووە، تا ساڵی ٢٠٥٠ _ تەنها کەمێک زیاتر لە ٣٠ ساڵی تر _ چەند بەشێکی گەورەی جاکارتا لەوانەیە بەتەواوی بکەوێتە ژێر ئاوەوە. لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردودا شارەکە ٢.٥ مەتر دابەزیوە واتە بە بەردەوامی ساڵانە شارەکە ١ بۆ ١٥ سانتیمەتر دابەزیوە.

لەهەمان کاتدا ترافیک و هاتوچۆی شارەکە یەکێکە لە خراپترینی جیهان، ئەندامانی کابینەکان یاخود ئەنجومەنی وەزیران دەبێت لەلایەن پۆلیسەوە هاوکاری بکرێن تا بگەنە کۆبونەوەکانیان.

جوکو ویدودو چند روز پیش خبر انتقال پایتخت را اعلام کرد

چی شارێک دەستنیشان کراوە بۆ پایتەختی نوێ؟

پایتەختی نوێ هێشتا دەستنیشان نەکراوە، بەڵام چانسی چەند شارێک زیاترە، بەگوێرەی میدیاکانی ناوخۆ، یەکێک لەوانە شاری ” پاڵانکا ڕایا ” لە دورگەی ” بۆرنیۆ ” دەبێت، ئەم شارە سەدان کیلۆمەتر لە پایتەختی ئێستاوە دوورە، بەڵام سوکارنۆ باوکی بونیادنەری ئیندۆنیزیا حەزی کردوە ئەم شارە پایتەخت بێت. وەزیری پلاندانانی ئەو وڵاتە پێیوایە گواستنەوەی تەواوەتی پایتەخت نزیکەی ١٠ ساڵ درێژە دەکێشێت.

پالانگکارایا یکی از گزینه‌ها است

ئایا وڵاتانی تر پایتەختی خۆیان گۆڕیوە؟

وڵاتانی زۆر هەن کە ئەم کارەیان کردوە، ڕووسیا یەکێکە لەو نمونانە، مۆسکۆ شوێنی سان پیتەرسبێرگی گرتەوە. سان پیتەرسبێرگ لەلایەن قەشە پیتەرسبێرگی گەورەوە ساڵی ١٧٠٣ بنیادنرا و لە ساڵی ١٧١٢ بۆ ١٩١٨ پایتەختی ڕووسیا بوو، یەکێك لە هۆکارەکان شوێنی ستراتیجی مۆسکۆ بوو کە زیاتر دەکەوێتە سەنتەرەوە و حکومەت پێیوابوو کەمتر ئەگەری هێرشەکانی هەیە .

سن پترزبورگ تا سال ۱۹۱۸ پایتخت روسیه بود

لە ساڵی ١٩٦٠، بەرازیل شاری برازیلیای بە ناونیشانی پایتەخت بینا کرد تاکو شوێنی شاری قەرەباڵغی ریۆ دی جانیرۆ بگرێتەوە.

دوای چەند ساڵ، لە ساڵی ١٩٦٧ پاکستان بڕیاریدا، پایتەختەکەی لە شاری کــەراچــی لە باشور بگوازێتەوە بۆ ئیسلام ئاباد لە باکور. حکومەت پێیوابوو گەیشتن بە ئیسلام ئاباد ئاسانترە بۆ بەشەکانی تری پاکستان وەک لە کەراچی.

Image result for ‫اسلام اباد‬‎

نێجیریا لە ساڵی ١٩٩١ ،پایتەختەکەی لە” لاگۆس ” ەوە بۆ ” ئەبویا ‘ گواستەوە تاکو وەک بەرازیل کێشەی زۆری ژمارەی دانیشتوان چارەسەربکات.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.