ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل پارێزگه‌ها دهۆکێ به‌هايێ جۆته‌كى بزنان 15 دەفتەرێن دۆلارى نه‌

ل پارێزگه‌ها دهۆکێ به‌هايێ جۆته‌كى بزنان 15 دەفتەرێن دۆلارى نه‌

باسنيوز:
لە قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک کەسێک جووتێک بزنی نێر و مێ (بزنێک و نێرییەک) بەخێو دەکات کە بە گوتەی خۆی، بۆ ئەو جووتە بزنە 150 هەزار (15 دەفتەر) دۆلاریان پێ داوە و ڕازی نەبووە بیانفرۆشێت.

میرحاج جاف، خاوەنی ئەو جووتە بزنە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەو بزنانە لە جۆری حیجازین و لە وڵاتی سعوودیە هەن، کڕین و هێنانیان بۆ هەرێمی کوردستان زەحمەتە و نرخیشیان گرانە، بەڵام من پاش ماندووبوونێکی زۆر ئەو بزنانەم هێنا بۆ هەرێمی کوردستان و زیاتر لە ساڵێکە بەخێویان دەکەم. ئەو کاتەی کڕیمن تەمەنیان مانگێک بوو، بۆ ئەوەی بتوانم بیانهێنمە هەرێمی کوردستان سەرەتا بردمن بۆ ئیمارات و لەوێوە گواستمنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەر من لەو جۆرە بزنەم هەیە”.

خاوەنی جووتە بزنە گرانباییەکە گوتیشی: ”زۆر کەس هەوڵیان داوە ئەو بزنانەم لێ بکڕن، بەڵام من نەمفرۆشتوون، چونکە نرخی دوو جووت، واتا چوار سەر لەو بزنانە بە کرێی گواستنەوەیانەوە بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر لە 180 هەزار (18 دەفتەر) دۆلاری تێ دەچێت”.

ڕوونیشی کردەوە: ”کەسێک بۆ کڕینی جووتێک لەو بزنانە 15 دەفتەری پێ داوم و نەمداوە، کەسێکی دیکەش خەڵکی هەولێر بوو بۆ کڕینی گیسکێکی ئەو جۆرە بزنە سێ دەفتەر و مۆنیکایەکی پێ دام، بەڵام پێم نەفرۆشت”.

میرحاج جاف باسی لەوەش کرد کە ئەو جۆرە بزنە هەتا گوێی درێژتر بێت، نرخی گرانتر دەبێت و گوتیشی: ”ئامادە نیم بیانفرۆشم، چونکە بزنێکی سەیرە و منیش حەزم لە گیانەوەری سەیرە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi