هه‌ساره‌یه‌كا مه‌زن نێزيكى عه‌ردى د‌بت
کوردستان TV
هه‌ساره‌یه‌كی گه‌وره كه قه‌باره‌كه‌ی دوو هێنده‌ی بورجی خه‌لیفه ده‌بێت تا دێت له زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌م هه‌ساره‌یه به گه‌وره‌ترین هه‌ساره داده‌نرێت كه له ساڵی 2022 له زه‌وی نزیك بووبێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناسا هه‌ساره‌كه ناوی (1989 JA) و قه‌باره‌كه‌ی 1.7 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، ئه‌گه‌ریش به‌ر زه‌وی بكه‌وێت كاره‌سات و وێرانكارییه‌كی گه‌وره ده‌نێته‌وه.
هه‌واڵی خۆش ئه‌ویه كه زاناكانی ناسا پێیانوایه ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌ساره‌یه به‌ر زه‌وی لاوازه، چونكه بۆ نموونه ئه‌مڕۆ هه‌ینی نزیكه‌ی 4 ملیۆن كیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه دووره كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته 10 هێنده‌ی دووری نێوان زه‌وی و مانگ.
خێرایی هه‌ساره‌كه 48 هه‌زار كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، ئه‌مه‌ش 17 جار زیاتره له خێرایی گوله له‌نێو هه‌وادا، ڕه‌نگه ته‌نیا به 45 خولهك به‌ده‌وری زه‌ویدا بخولێته‌وه.
هه‌ساره‌كه پێشتر له ساڵی 1989 له‌لایه‌ن زانای فه‌له‌كی ئه‌مه‌ریكی هێلین ئیلیانۆر دۆزرابووه‌وه، بۆیه ناسا و زاناكان شاره‌زایی و زانیاریی ته‌واویان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه هه‌یه و ماوه‌یه‌كی زۆره چاودێری وردی ده‌كه‌ن.