زهلامهك خودانێ مليۆن قهلهمايه
باسنيوز:
پیاوێكی خەڵكی ناحیەی مەندەلی، كە دانیشتووی شاری بەغدایە، ماوەی 37 ساڵە دەستی بە كۆكردنەوەی قەڵەم كردووە و ئێستا خاوەنی یەك ملیۆن قەڵەمە.
عەلی مەندەلاوی، ئەو پیاوە مەندەلاوییە ڕیش سپێیەی دانیشتووی شاری بەغدا، كە ماوەیەكە میدیا عێراقییەكان لەسەر كارەكەی گرنگی پێ دەدەن، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە لە ساڵی 1985ەوە دەستی بە كۆكردنەوەی قەڵەم كردووە و ئێستا خاوەنی یەك ملیۆن قەڵەمە.
عەلی مەندەلاوی باس لەوە دەكات، كە هەموو جۆرە قەڵەمێكی هەیە، بە سەرجەم ڕەنگەكان و قەڵەمی هەیە نرخەكەی هەزار دۆلارە و هەشە بە ئاوی زێڕ ڕووپۆش كراوە و نرخەكەی 20 هەزار بۆ 30 هەزار دۆلارە.
ئەو پیاوە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە خۆشەویستییەكی زۆری بۆ قەڵەم هەیە، كە دادوەر و مامۆستا و قوتابی و تەنانەت منداڵان و ئەوانەیشی كە خوێندەوارییان نییە، دەیكڕن.