چی دێ روودەت ئەگەر بۆ ئێك چرکە عهرد ل زڤرينێ ب سهكنت؟
وشه:
تا ئێستە بە بیرتدا هاتوو یان بیرت لەوە کردووەتەوە ئەگەر بۆماوەی یەک چرکە زەوی لە خولانەوە بوەستێت چی ڕوو دەدات؟، گەردوونناسێک وەڵام دەداتەوە.
لەمبارەیەوە نیڵ دیگرەیس تایسن گەردوونناسی ئەمەریکی ڕای گەیاند، وەستانی زەویی لە خولانەوە تەنانەت بۆ ماوەی یەک چرکە کارەساتە، چونکە زەوی بە خێرایی 800 میل لە چرکەیەکدا بەرەو رۆژهەڵات دەخولێتەوە، ئەگەر بۆ ماوەی چرکەیەک بووەستێت، ئەوا هەموو شتێکی سەر زەوی بە مرۆڤیشەوە بەخێرایی 800 میل لە چرکەیەکدا بەرەو رۆژهەڵات بە زەوی دەکەون.
ئەوەیش کارەساتی وەستانی زەوییە بۆماوەی چرکەیەک
”ڕوونتر بڵێم، ئەگەر گریمانەی رۆژێک بکەین ئەوا خەڵک لە هەر شوێنێک بن ئەوا بەو خێراییە بە زەویی دەکەون، بەنموونە خەڵک لە باڵەخانە بەرزەکان لە پەنجەرەکانەوە دەکەونە خوارەوە بیناکان دەرووخێن، ئەو شتەی چاوەڕوان نەکراوە روودەدەن و دەبێتە رۆژێکی کارەسات بار لەسەر زەوی” نیڵ وای گوتووە.
بۆیە ماڵپەڕی ”dnaindia” دەڵێ، وەستانی زەوی تەنانەت بۆ چرکەیەکیش واتە لادان لە سیستم، ئەم لادانەیش کارەساتی بەدواوەیە، بۆیە ئەگەر گریمانەت کرد چی ڕوو دەدات، ئەوەت لەبیربێت کارەساتی بەدواوەیە.