ب جاره‌كێ هه‌ڤژينى لگه‌ل 9 ئافره‌تان پێكئينا
K24- هه‌ولێر:
نمایشكارێكی جلوبه‌رگی به‌رازیلی بڕیاریدا، له دژی هاوسه‌رگیری كلاسیكی (مه‌به‌ستی هاوسهرگیریكردنه له‌گه‌ڵ ته‌نها یه‌ك ئافره‌ت)، ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری به‌كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ 9 ئافره‌ت بگێڕێت.
به‌گوێره‌ی میدیا به‌رازیلییه‌كان، ئارسه‌ر ئۆرسۆ، نمایشكاری جلوبه‌رگی به‌رازیلی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له رۆژێ “خۆشه‌ویستی ئازاد” سازكرد.
رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگه‌كه له كلێسای كاسۆلیكی له شاری ساو پاولۆ به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه به گوته‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م ئارسه‌ر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ لونا كازاكی كردووه و كاتێك له مانگی هه‌نگوینی بوون، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، كه 9 ئافره‌تی دیكه وه‌ك هاوسه‌ری نوێی ئارسه‌ر بۆ خێزانه‌كه‌یان زیاد بكه‌ن، به‌مه‌ش ژماره‌ی هاوسه‌ره‌كانی ئه‌و نمایشكاره‌ی جلوبه‌رگی به‌رازیلی بوون به 10.